AP ١٤٠٤ سەرماوەز ٢٦ ١٦:١٤

هێرشی پالمیرا و شەڕی گێڕانەوەکان؛ کەڵکوەرگرتن لە بۆشایی ئەمنی لە دژی کوردەکان

هێرشی پالمیرا و شەڕی گێڕانەوەکان؛ کەڵکوەرگرتن لە بۆشایی ئەمنی لە دژی کوردەکان

هێرشی داعش بۆ سەر کۆبوونەوەی هاوبەشی هێزەکانی ئەمریکا و سووریا لە پالمیرا، جگە لە لێکەوتەی ئەمنیەتی، بووەتە خاڵێک بۆ پشت بەستن بە ئۆپراسیۆنێکی ڕێکخراو لە دژی هێزەکانی کوردی سووریا؛ ئۆپراسیۆنێک کە بە بڵاو کردنەوەی هەواڵی بێ سەرچاوە سەبارەت بە بێ هیوایی ئەمریکا لە کوردەکان و پشت کردنی ترامپ لە کورد.


بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای هێرشی داعش بۆ سەر کۆبوونەوەی هێزەکانی ئەمریکا و سووریا لە پالمیرا، کەشی سیاسی و مێدیایی سووریا تەنیا بە لێکەوتەی ئەمنیەتی ئەو ڕووداوە سنووردار نەبووەتەوە و خێرا بووەتە مەیدانێک بۆ شەڕی ڕێکخراوی گێڕانەوەیی؛ شەڕێک کە تێیدا لایەنەکانی نزیک لە تورکیا و لۆبی مێدیایی پاڵپشتی حکومەتی شەرع هەوڵیان دا کە ئەو ڕووداوە بۆ لاواز کردنەوەی پێگەی هێزە کوردیەکان و دووبارە پێناسە کردنەوەی پێوەندی واشنتۆن و ئەکتەرە خۆجەییەکان، بقۆزنەوە.

هێرشی 13 ی دیسەمبەری 2025 کە بووە هۆی کوژرانی دوو سەربازی ئەمریکی و کەسێکی سڤیل نە لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردی سووریا، بەڵکوو لە چوارچێوەی پێکهاتەی ئەمنیەتی دەوڵەتی سووریا ڕووی دا. بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئەلمەجەلە، هێرشبەری ئەو ڕووداوە کە کەسێکی داعشی بوو توانیبووی دزە بکاتە نێو هێزە ئەمنیەکانی دیمەشقەوە و لە چرکەیەکی هەستیاردا، کۆبوونەوەی هاوئاهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمریکیەکانیان کردە ئامانج. ئەو ڕاستیە لاواز بوونی جیدی لە ڕەوتی وەرگرتن، هەڵبژاردن و چاوەدێری بەسەر هێزە ئەمنیەکانی سووریا بەرچاو دەکاتەوە و زەنگی مەترسی بۆ هاوکاری دیمەسق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعشی لێدا.

بەم حاڵەوە هاوکات لەگەڵ بڵاو بوونەوەی هەواڵی هێرشەکە، تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس شەپۆلێک لە گێڕانەوە هاوئاهەنگەکانی بەدواوە بوو کە هەوڵیان دا سەرەنجەکان لەسەر شکستی ئەمنیەتی دیمەشق لابەرن و بەرەو کوردەکانی سووریای ببەن. لایەنەکانی نزیک لە تورکیا و جۆلانی، بە بێ پشت بەستن بە سەرچاوەی فەرمی پاگەندەیان کرد کە ئەمریکا بێ هیوا بووە لە ئەمریکا و تەنانەت ئەگەری بەردانی پشتیان لەلایەن ترامپەوە هەیە.

بەڵام ئەو گێڕانەوەگەلە پێچەوانەی داتا مەیدانیەکانە، چونکوو ئەمریکا هاوکاریەکانی بە وەزارەتی ناوخۆی سووریا سنووردار کردووەتەوە و هێشتا متمانەی بە وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتە نییە. بە وتەیەکی دیکە هیرشی پالمیرا هەر بەرهەمی هاوکاری لەگەڵ کورد نەبوو و ئەنجامی دزەی داعش لە پێکاهتەیەک بوو کە بڕیارە جێگرەوە هێزە کوردیەکان لە بەرەنگار بوونەوەی ئەو گرووپە بێت.

News ID 57931

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha