AP ١٤٠٤ سەرماوەز ٣٠ ١٣:٣٩

دزەی مووساد لە سلێمانی؛ هاوژینی جوولەکەی قوباد تاڵەبانی کێیە؟

دزەی مووساد لە سلێمانی؛ هاوژینی جوولەکەی قوباد تاڵەبانی کێیە؟

سەرچاوە ئاگادارەکان لە عێراق چۆنیەتی دزەی ڕێکخراوی سیخوڕی ئیسرائیل لە نێو سلێمانی و هەرێمی کوردستانیان ئاشکرا کرد.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕاپۆرتی دا : وەکوو بەشێک لە ئۆپراسیۆنی مووساد، پێش لە ڕووخانی سەدام حسێن، ئیسرائیل لە قوباس تاڵەبانی کە ئەو دەم خەریکی خوێندن لە ئەمریکا بوو، نزیک بووەوە و توانی لە ژنێکی جوولەکە بە ناوی شری گراهام نزیکی بکاتەوە.

لە ئەو کاتەدا، باوکی شری جوولەکەیەکی بەرچاوی ئەمریکی و ئەندامی لۆبی ئایپەک بوو.

شری بەرپرسی دۆسیەی عێراق لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و چەندین ساڵ لە قوباد گەورەتر بوو.

بەم حاڵەوە، ئیسرائیلیەەکان تونایان وقباد ڕازی بکەن کە لەگەڵ شێری زەواج بکات و لە دزی ئایپەک و خەزووری بۆ دزە لە عێراقی نوێ کەڵکوەربگرن.

دوای زەواج و بە ڕێنوێنی مووساد، ئەو ژن و مێردە گەڕانەوە ناوچەکە و لە هەولێر نیشتەجێ بوون، چونکوو شێری ڕقی لە سلێمانی بوو و ئەوێی بە ناوەندی دزەی ئێران دەزانی. قوباد بە پاڵپشتی شاراوەی مووساد و ئایپەک، توانی ببێتە جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان. شێری درێژەی دایە بەرنامە ڕاسپێردراوەکانی و دامەزراوەیSEED دامەزراند.

شێری بە دامەزراندنی چەندین ناوەندی مافی مرۆڤ و مرۆڤدۆستانە بە جەخت لەسەر پرسگەلێک وەکوو هاوڕەگەزخوازی، فێمینیزم، توندوتیژی دژی ژنان و حاڵەتەکانی دیکە، لەسەر ستراتیژی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی عێراق لەگەڵ ئیسرائیل کاری کرد.

قوباد و شێری دوو منداڵ، واتا کچێک و کوڕێکیان هەیە و لەبەر ئەوەی کە دایکیان جوولەکەیە، نەوەکانی مام جەلال جوولەکە دێنە ئەژمار.

لەم دواییەدا کێشەکانی نێوان بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی چڕ بووەتەوە، بەڵام مۆساد بە یارمەتی بنەماڵەی بارزانی، بەتایبەتی نێچیرڤان بارزانی دەیەوێت بافڵ وەلا بنێت و قوباد لە جێگای دابنێت.

ئەو کارە لە کردەوەدا سلێمانیە و ناوچەی سەوزی بەغدا کە وەکوو حەوشەی ئاسایش و شوێنگەی ئەمنیەتی ئێران دێتە ئەژمار، ڕادەستی ئیسرائیل دەکات.

پرسیاری کۆن هێشتا لە ئارادایە: زەواج لەگەڵ ژنێکی جوولەکە کێشەی نییە، چونکوو ئیسلامی زەواج لەگەڵ ژنانی سەر بە ئایینی خاوەن کتێبی حەڵاڵ کردووە، بەڵام بۆچی جەلال تاڵەبانی ئەو ڕاستیە کە کوڕەکەی قوباد لەگەڵ بنەماڵەیەکی جوولەکە زەواجی کردبوو، شاردەوە؟


News ID 57968

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha