بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە قودس پرێس، مێدیا ئیسرائیلیەکان هەڵەداوان ڕووداوەکەیان لە چوارچێوەی دژایەتی لەگەڵ جوولەکە، بەرچاو کردووەتەوە هەتا ئیسرائیل وەکوو ستەملێکراو نیشان بدەن. لە حاڵێکدا کە پرسیاری جیدی سەبارەت بە لایەنە سیاسی و مێدیاییەکانی ئەو هێرشە و هەوڵ بۆ بەلاڕێ بردنی ڕای گشتی لە جەنایەتە خوێناویەکان لە دژی فەلەستینیەکان دێتە ئاراوە.
عەلی ئەعور، کارناسی پرسەکانی فەلەستین و ئیسرائیل سەبارەت بە ئەو بابەتە وتی کە مێدیاکنی ئیسرائیل بە مانشێتی گەورە و هاوئاهەنگ، بەتایبەتی لە ڕۆژنامەی مەعاریۆ، یەدیعوت ئاحارانوت و هائارتس، لەسەر کوژرانی 11 ئیسرائیلی لە جێژنی حانوکا زوومیان کردووە و ڕووداوەکەیان لە چوارچێوەی ئەمنیەتی و سیمبولیک لێک داوەتەوە هەتا لە خزمەت گێڕانەوەی زایۆنی بێت.
کاردانەوەی فەرمی ئیسرائیل تا ئێستا سنووردار بووە و لە ئاستی لێدوانی گشتی بنیامین بتانیاهۆ نەچووەتە سەرترەوە.
ناوبراو وەکوو هەمیشە ئەو هێرشەی دایە پاڵ بەرز بوونەوەی ئاستی دژایەتی لەگەڵ جوولەکە، بێ ئەوەی کە هەڵوێستی سیاسی یان ئەمنیەتی جیدی پێشکەش بکات.
ئەعور زیادی کرد کە ئەو ڕوودداوە دەتوانێت درزە ناوخۆییەکانی ئیسرائیل قووڵتر بکاتەوە؛ لەبەر ئەوەی کە بەشێک لە کۆمەڵگای ئیسرائیل، سیاسەتەکانی نتانیاهۆ لە شەڕ دژی غەززە، گەمارۆ و هێرش بۆ سەر لوبنان بە هۆکاری توندوتیژی جیهانی و بوونی جوولەکەکانی دەرەوەی فەلەستین بە ئامانجی لێکەوتەکانی ئەو سیاستانە دەزانن.
لە بەرانبەردا، لایەنی پاڵپشتی نتانیاهۆ تێدەکۆشێت بە بووژانەوەی گوفتمانی دژە جوولەکەیی و گوشار لەسەر دەوڵەتی ئۆسترالیا، ڕێگری بکات لە پاڵپشتی ئەو لە فەرمی ناساندی حکومەتی فەلەستین و ئیسرائیل دووبارە وەکوو قوربانی بناسێنێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانیش گێڕانەوەی گوماناوی دەست بەدەست کرا کە ڕووداوەکە ساختە یان پلان بۆ داڕێژراوە بۆ ڕاکێشانی هاوخەمی جیهانی دوای کوشتوبڕی غەززە.
Your Comment