AP ١٤٠٤ سەرماوەز ٢٨ ١٥:٠٠

لە ئیمرالیەوە هەتا پەرلەمان؛ گەڕانەوەی ئۆجالان بۆ هاوکێشەی سیاسەتی تورکیا

لە ئیمرالیەوە هەتا پەرلەمان؛ گەڕانەوەی ئۆجالان بۆ هاوکێشەی سیاسەتی تورکیا

گۆڕینی لەناکاوی گوفتمانی ئەنقەرە سەبارەت بە عەبدوڵڵا ئۆجالان، ڕێبەری بەندکراوی پەکەکە، هاوکێشە سیاسیەکانی تورکیای تووشی گۆڕان کردووە و ڕێگایەکی نوێی بۆ کۆتایی هێنان بە یەکێک لە کۆنترین قەیرانەکانی ئەو وڵاتە کردووەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە نێو هەموو هەراکانی جیهاندا ، یەکێک لە گۆڕانکاریەکان کە تا ڕادەیەکیش بێ سەرەنج ماوەتەوە، ڕەوتێکە کە لە یەکساڵی ڕابردوو لە تورکیا بە ئامانجی کۆتایی هێنان بە کێشەی پەکەکە و دەستخستنی ڕێگاچارەیەکی ئاشتیخوازانە بۆ پرسی کورد لە ئارادایە.


کردنەوەی سیاسی لەناکاو

هەوڵەکان بۆ چارەسەری پرسی کورد لە ڕێگای سیاسیەوە پێشتریش تاقی کراوەتەوە، بەڵام هەموویان شکستیان هێناوە. دوایین نموونە، ڕەوتی چارەسەر بوو کە لە ساڵی 2012 دەستی پێکرد و لە ساڵی 2015 بەتواوەتی شکستی هێنا. لە ئەو ڕەوتەدا، دوای دانوستانی نێوان بەرپرسانی حکومی بەتایبەتی ئیتلاعاتی نەتەوەیی تورکیا و نوێنەرانی هەسەدە، یادداشتێک لە 28 ی فێڤریەی 2015 لە کۆشکی دولماباغچە خوێندرایەوە. بەڵام ئەردۆغان بوونی ئاوەها ڕەوتێکی نکۆڵی کرد و ڕەوتی سیاسی گەییشتە بنبەست.

دوای ئەوە، گوشارەکان لە سەر سیاسەتوانان و چالاکی کورد زیاد بووەوە و ژمارەیەک لە نوێنەران و کەسایەتیە سیاسیەکان خرانە زیندان. لە ماوەی کاتی 2016 هەتا 2024 خولێکی دژوار بۆ چالاکانی کورد لە تورکیا بوو.

ئەو دۆخە هەتا یەکەمی ئۆکتۆبەری 2024 درێژەی هەبوو؛ ڕۆژێک کە دەوڵەت باخچەلی ڕێبەری مەهەپە و یەکێک لە سیمبولەکانی ناسیۆنالێزمی تورک ، لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی خولی نوێی پەرلەمانی تورکیا، لەگەڵ نوێنەرانی کورد چک و چۆنی کرد. ئەو هەوڵە بە پێی هەڵوێستە پێشووەکانی باخچەلی کە خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی پارتە کوردیەکانی کردووە، جێگای سەرسووڕمان بوو.

بەڵام خاڵی وەرچەرخانی سەرەکی، لێدوانی باخچەلی لە 22ی ئۆکتۆبەر بوو؛ جێگایەک کە ناوبراو داوای کرد کە عەبدوڵڵا ئۆجالان بێتە مەجلیس، هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە ڕابگەیێنێت و لە مافی هیوا بۆ ئازادی کەڵکوەربگرێت. ئەو لێدوناە، گۆڕانێکی بنەڕەتی لە گوفتمانی سیاسی تورکیا دێتە ئەژمار؛ گۆرانێک کە تەنیا لەلایەن کەسێکی وەکوو باخچەلیەوە دەیتوانی ئەنجام بدرێت.

ئەردۆغانیش لە ئەو هەڵوێستە پاڵپشتی کرد و دوابەدوای ئەوە، گوشارەکان لەسەر ئۆجالان کەم بووەوە. پێوەندی و دیدارەکان زیادی کرد و سەرەنجام، ئۆجالان لە 27 فێڤریەی 2025 خوازیاری وەلانانی چەک بوو؛ هەوڵیک کە تورکیای زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ نزیک کردەوە.

هەنگاوە کردەییەکان بەرەو ئاشتی

لە درێژەی ئەو ڕەوتەدا، مەرگی لەناکاوی سێری سورەیا ئوندەر، ئەنجامی بەرچاوی شاندە کوردیەکە شەپۆلێک لە نیگەرانی لە کەشی سیاسی دروست کرد. باخچەلی بۆ خۆی لە ڕێوڕەسمی بەڕێ کردنی تەرمی ناوبراو بەشادری کرد. ماوەیەک دوای ئەوەش لە 12ی مەی 2025 پەکەکە بە شێوەی فەرمی هەڵوەشاندنەوەی خۆیی ڕاگەیاند.

لە 11ی ژووییەی 2025 یش ڕێوڕەسمی سیمبولیکی سووتاندنی چەک بە ئامادەبوونی 30 ئەندامی ئەو گرووپە بەڕێوە چوو. دوای ئەوە کۆمیسیۆنی پەرلەمانی بۆ پێکهێنانی چاکسازی یاسایی پێک هات کە یەکەم کۆبوونەوەی لە 5 ی ئووت بەڕێوە چوو. ئەو کۆمیسیۆنە تا سەرەتاکانی دیسەمبەر لەگەڵ نزیک بەە 100 کەس لە نوێنەرانی کۆمەڵگای مەدەنی گفتوگۆی کرد.

باس لەسەر دیداری فەرمی کۆمیسیۆن لەگەڵ ئۆجالان لە زیندانی ئیمرالی یەکێک لە کێشە سیمبولیکەکانی ئەو ڕەوتە بوو. لە کۆتاییدا ، بە پاڵپشتی ئاشکرای باخچەلی و ئەردۆغان ئەو دیدارە پەسەند کرا هەرچەندە پارتە دژبەرەکان، بەتایبەتی جەهەپە نوێنەریان نەناردە نێو ئەو شاندەوە.

بەرچاوگەی بەردەم

گۆڕانکاریەکانی ئەم دواییە نیشانی دەدات کە تورکیا چووەتە نێو ڕێگایەکەیەوە کە گەڕانەوەی دژوارە. بەم حاڵەوە، پرسیارە بنەڕەتیەکان هەر هەیە: ئەنگێزەی راستەقینەی دەوڵەت باخچەلی لە ئەو وەرچەرخانە مێژووییە چییە؟ چ چەمکگەلێکی مافی و یاسایی بۆ سەقامگیر کردنی ئاشتی زەرووریە؟ دژبەرانی ئەو ڕەوتە چ ڕایەکیان هەیە؟ و ڕای گشتی تورکیا تا چ ڕادەیەک هاوڕێی ئەو ڕێگایە دەکەن؟

 

News ID 57937

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha