AP ١٤٠٤ سەرماوەز ٣٠ ٠٨:٥٦

سەردار وەحیدی: هەڕەشەکانی ئیسرائیل نیشانەی سەرلێشێواریە

سەردار وەحیدی: هەڕەشەکانی ئیسرائیل نیشانەی سەرلێشێواریە

جێگری سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران جەختی کرد کە ئیسرائیل لەگەڵ کێشەی جیدی بەرەوڕوویە و هەڕەشەکانی نیشانری شڵەژاوی و لاوازی ئەو ڕژیمەیە و تاران سەرجەم گۆڕانکاریەکان بە وردی چاوەدێری دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار ئەحمەد وەحیدی لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلمەیادین سەبارەت بە سەفەری بنیامین نتانیاهۆ بۆ ئەمریکا تا چەند ڕۆژی دیکە و هەڕەشە بەردەوامەکانی ئەو ڕژیمە لە ئێران وتی: ئیسرائیل لەگەڵ کێشەی گەورە بەرەوڕوویە و ئەوەش بۆ هەمووان ئاشکرا بووە.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ئەو ڕژیمە نەیتوانی بگاتە هیچ یەکە لە ئامانجەکانی لە شەڕ دژی ئێران، زیادی کرد: تاران هەموو گۆڕانکاریەکان لە نزیکەوە شوێنگیری دەکات و هەموو پرسەکانی ناوچەکەی لە ژێر چاوەدێریە.

جێگری سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان هەروەها وتی: ئیسرائیل هەوڵ دەدات وێنەیەکی جیاواز لە ڕاستیەکان نیشان بدات و لاوازی خۆی بشارێتەوە و ئەو هەوڵە لە ڕێگای شەڕی مێدیایی و دەروونی لە دژی ئێران ئەنجام دەدات.

ناوبراو بە ئاماژە بە شکستەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل ڕایگەیاند: ئیسرائیل هەوڵ دەدات تا لە ڕێگای هەڕەشە و جموجوڵەکانی ئەم دواییەوە، شکستە قورسەکانی کە لە شەڕی 12 ڕۆژە بەسەریدا هات، بشارێتەوە.

سەردار وەحیدی بە وتنی ئەوەی کە پاگەندە و بانگەشەکانی ئیسرائیل هیچ دەستکەوتێکی بۆ ئەو ڕژیمە نابێت، زیادی کرد: ئەمڕۆ ئیسرائیل تەنیا و گۆشەگیرە و پەلەقاژەی بێخۆ دەکات بۆ ڕزگار کردنی خۆی.


News ID 57963

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha