AP ١٤٠٤ سەرماوەز ٣٠ ٠٩:٥١

دەزگای هەواڵگری عێراق: هێرشی سەربازی بۆ سەر ئەو وڵاتە درۆیە

دەزگای هەواڵگری عێراق: هێرشی سەربازی بۆ سەر ئەو وڵاتە درۆیە

دەزگای ئیتلاعاتی عێراق دەنگۆکان سەبارەت بە نزیک بوونی هێرشە سەربازیەکان بۆ سەر ئەو وڵاتەی وەدرۆ خستەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی هەواڵی شەفەق نیوز، دەزگای ئیتلاعاتی نەتەوەیی عێراق بەرەبەیانی یەکشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک، هەواڵە بڵاوو کراوەکان سەبارەت بە نزیک بوونی هێرشە سەربازیەکان بۆ سەر عێراقی بەتواوەتی وەدرۆ خستەوە.

لە ئەو بەیاننامەدا هاتووە کە ڕۆژنامەی الشرق الاوسط ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 20ی دیسەمبەری 2025 ڕاپۆرتێکی بڵاو کردەوە و پاگەندەی کردبوو کە حکومەتی عێراق دوو پەیامی هۆشداریی لەلایەن وڵاتێکی عەرەبی و وڵاتێکی ڕۆژاواییەوە سبەارەت بە ئەگەری نزیک بوونی هێرشی سەربازی بۆ سەر عێراقی وەرگرتووە.

دەزگای ئیتلاعاتی نەتەوەیی عێراق جەختی کرد: ئەوەی کە لە ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە لە بنەماوە ناڕاستە و حکومەتی عێراق هیچ جۆرە پەیامێکی بە ئەو ناوەرۆکەوە وەرنەگرتووە.






News ID 57965

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha