AP ١٤٠٤ خاکەلێوە ٢٥ ٠٨:٤٦

ململانێی ئەنقەرە و تلاڤیڤ لە شام؛ دابەشکردنی سووریا بەڕێوەیە

ململانێی ئەنقەرە و تلاڤیڤ لە شام؛ دابەشکردنی سووریا بەڕێوەیە

پێداگریی ڕژیمی زایۆنی بۆ دابەشکردنی سووریا و هەروەها پەرەسەندنی پێگەی تورکیا لە دیمەشق، تلاڤیڤ و ئەنقەرەی لەباری ستراتژیکەوە لە سووریادا بەرەوڕووی یەکتر کردۆتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "الاخبار"، لەگەڵ ڕووخانی دەوڵەتی بەشار و هاتنە سەرکاری ڕژیمی جۆلانی لە سووریا، ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر نەخشەی ناوەندەکانی هێزی ئەو وڵاتە دەکەوێتە ژێر کاریگەریی ڕاستەوخۆی ڕژیمی زایۆنی و بەوەشەوە ئەگەرچی دەسەڵاتی نوێی دیمەشق هەوڵی متمانەدان بە ڕژیمی زایۆنی دەدا، بەڵام تلاڤیڤ متمانەی بە ڕژیمی نوێی سووریا نییە.

دیارە ڕژیمی زایۆنی هەر لە کۆنەوە یەکپارچەیی و گەشەی سووریای بە هەڕەشەیەکی بنەمایی بۆ خۆی زانیوە و بۆی گرنگ نییە کە چی دەسەڵاتی سووریای لە بندەستدایە. ئینجا بە نیسبەتی سەروەریی نوێی سووریا، ئەوی زیاتر لە جارن بۆتە هۆی نیگەرانیی دوژمنی زایۆنی، دزە و پێگەی تورکیا لەو وڵاتە لە ڕێگەی داڕشتنەوەی ئەرتەشەکەیەتی.

تلاڤیڤ لە بەرامبەردا بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک لە لایەن نتانیاهۆی سەرۆک وەزیران و ئیسرائیل کاتێسی وەزیری شەڕ، پابەندیی خۆی بۆ پاڵپشتی لە درۆزییەکانی سووریا ڕاگەیاندووە و پاگەندەی کردووە کە ڕێگە بە ڕژیمی جۆلانی نادات لە زیانگەیاندن بە درۆزییەکان.

ئەگەرچی تلاڤیڤ هیچکات ئەنگێزەکانی خۆی بۆ دابەشکردنی سووریا نەشاردۆتەوە، بەڵام هەڵمەتەکانی ئەمدواییەی ئەو ڕژیمە پەیوەستە بە ئیرادەی دەستێوەردانی سیاسیی ڕاستەوخۆی بۆ پێکهێنانی سووریایەکی نوێ و گرتنە ژێر کۆنتڕۆڵی سەدان کیلۆمەتری دووجا لە خاکت پارێزگاکانی قەنیترە و دەرعا.

ئەم دەستێوەردانە، جیاواز نییە لە گۆڕانکارییە ناوچەییەکانی تری سووریا و ڕۆڵێک کە هێزەکانی سووریای دیموکراتیک(هەسەدە) لە ناوچەی سوەیدادا دەیگێڕێت، چونکە ئەوانیش هەوڵ دەدەن ناوچە کەنارئاوییەکان بگرنە ژێر کۆنتڕۆڵێ خۆیان، بۆوەی دەوڵەتێکی خۆسەر لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتەدا بۆ خۆی دەستەبەر بکات.

کاردانەوەی جۆلانی بە ڕاگەیێندراوەکەی تلاڤیڤ و جەخت لەوەی کە "درۆزییەکان بەشی دانەبڕاوەی خاکی سووریان" و "پاڵپشتی لە درۆزییەکان لە ئەستۆی دەوڵەت"، نیشاندەری بەرەنگاربوونەوەی تورکیا و ڕژیمی زایۆنی لە خاکی سووریایە، چونکە ئەنقەرە بەرژەوەندییە ستراتژیکی و بنەمایی خۆی لە هەمبەر تلاڤیڤدا دەبینێت.

تورکیا هیوادارە بتوانێ لە ڕێگەی سەروەریی نوێی دیمەشقەوە، پرسی هەسەدە بە یەکجاری چارەسەر بکات، بەڵام باش دەزانێ کە چارەسەریی ئەو دۆسیە پەیوەستە بە هێزەکانی ئەمریکا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا. ئەوە لە کاتێکدایە کە دەوڵەتی ترامپ تا ئێستا هیچ هەڵوێستێکی خۆی لەوبارەیەوە دەرنەبڕیوە.هەر چەند وادیارە ئیسرائیل لایەنگری مانەوەی هێزە کوردەکان لەو ناوچەیەیە.

هەڵبەت ڕژیمی زایۆنی لەو بەرەنگارییە بۆ ڕاکێشانی ڕووسەکان بۆ ئۆردووگای خۆیان کەڵک وەرگرێت، هەر بۆیە هەوڵ دەدەا پێش بە پەرەسەندنی پێغەی تورکیا لە سووریا بگرێت. لەمناوە میدیاکانی ڕژیمی زایۆنی لەو باوەڕەن کە سەفەری ئەمدواییەی ژێنڕاڵ "ڕۆمەن کافمەن" ڕاوێژکاری سەربازیی نتانیاهۆ بۆ مسکۆ، هەر بۆ ئەوە مەبەستە و بۆ گەیاندنی ئەو پەیامە بووە کە تلاڤیڤ زیاتر حەزی لە مانەوەی ڕووسیا لە سووریایە تا پەرەسەندنی پێگەی تورکیا لەو وڵاتەدا.

لە ئێستادا زایۆنییەکان پێشنیاری دەستەبەریی مانەوەی سەربازیی ڕووسیا لە سووریا، بە تایبەت لە ناوچە کەنارئاوییەکانی ئەو وڵاتەیان ورووژاندووە، بۆوەی بتوانێ تورکیا و هاوپەیمانانی لەو ناوچەیە دوور بخاتەوە و ئەوێ وەک هەرێمی بێ‌لایەن بۆ خۆی بپارێزێت.

ئەگەرچی پەیوەندییەکانی تورکیا و ڕژیمی زایۆنی لە سووریادا بە ئاراستە ناکۆکیدا چووە، بەڵام بەپێچەوانەی هەندێک لە شرۆڤەکان، ناکرێ چاوەروانی بەرەوڕووبوونەوەی سەربازیی دوو لایەنە لە سووریا بن، چونکە بەرپرسانی ئەنقەرە ڕاشکاوانە ڕایانگەیاندووە کە بەدوای شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەوە نین.

News ID 54615

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha