بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کێبڕکێی جیهانی کۆنگ فووی ئازاد لە ڕۆژانی 13 بۆ 15 سەرماوەز لە شاری بورسای تورکیا و بە بەشداری وەرزشوانانێک لە وڵاتانی جیاوازەوە بەڕێوە چوو.
سرویس کردستان - کژوان زندی، کونگ فوکار کردستانی و تنها نماینده استان در رقابت های جهانی ۲۰۲۵ ترکیه، در رده بزرگسالان و وزن ۶۰- کیلوگرم به مدال طلا دست یافت.
لە ئەو کێبڕکێیانە کەژوان زەندی تەنیا نوێنەری پارێزگای کوردستان لە ئاستی تەمەنی گەورەساڵان و لە کێشی 60- کیلۆگرام توانی سەرجەم ڕکابەرەکانی بباتەوە و میدالیای زێڕ لە مل بکات.
هەروەها کوردێکی دیکەی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی مەتین قادرپوور لە ئاستی تەمەنی گەورەساڵان و کێشی 65 کیلۆگرام توانی بە سەر ڕکابەرەکانیدا سەرکەوێت و میدالیای زێڕ بەدەست بهێنێت.
هەروەها هەڵبژاردەی نەتەوەیی ئێران لە بەشی گرووپیدا دوای ئازەربایجان و قەزاقستان، پلەی سێهەمی بەدەست هێنا.
کەژوان زەندی لە سنە و مەتین قادرپوور لە شاری بۆکانەوە هەر یەکە میدالیای زێڕیان لە کێبڕکێی جیهانیەکانی تورکیا بە دەست هێنا.
News ID 57832
Your Comment