AP ١٤٠٤ سەرماوەز ١٨ ١٨:٥٥

دیداری ئەردۆغان و مەزڵۆم کۆبانی ڕەت کردەوە

دیداری ئەردۆغان و مەزڵۆم کۆبانی ڕەت کردەوە

نووسینگەی سەرۆک‌کۆماری تورکیا ڕەتی کردەوە هیچ پلان یان بڕیارێک بۆ دیداری ڕەجەب تەیب ئەردۆغان یان مەزلووم کۆبانی لە ئارادا نییە و بڵاوبوونەوەی ئەو جۆرە هەواڵانە بەپێچەوانەی ستراتژیی ئاسایشی نیشتمانی تورکیایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بورهان‌ئەدین دەوران، سەرۆکی ناوەندی پەیوەندییەکانی نووسینگەی سەرۆک کۆماری تورکیا بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێکی فەرمی، جەختی کرد: نەک لە پلانی کاریی ئەردۆغان و نەک لە سیاسەتەکانی دەوڵەتدا، هیچ بژێرەیەک بۆ بەڕێوەچوونی دیداری سەرۆک‌کۆماری تورکیا لەگەڵ مەزلووم کۆبانی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک نییە.

ڕاشیگەیاند: بڵاوبوونەوەری ئاوەها پاگەندەیەک بەدوورە لە ستراتژییە ئەمنییە نیشتمانییەکانی تورکیا و بانگهێشت یان پاگەندەی بڵاوبۆوە، تەواو دوورە لە ڕاستی و هەڵوێستی تورکیا لەوبارەیەوە ڕوون و ئاشکرایە.

شایانی باسە، پێشتر هەندێک لە میدیاکان پێشبینیی دیداری کۆبانی و ئەردۆغانیان لە کۆشکی سەرۆک کۆماری تورکیا و تەنانەت دیداری فەرماندەی هەسەدە لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆکی زیندانی‌کراوی پەکەکە لە ئیمرالی کردبوو.

News ID 57836

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha