AP ١٤٠٤ سەرماوەز ١٩ ١٠:١٦

سیاسەتی گوشار و هەڕەشە درێژەی هەیە؛ پاکێجی گەمارۆی بەربڵاوی ئەمریکا لەسەر عێراق

سیاسەتی گوشار و هەڕەشە درێژەی هەیە؛ پاکێجی گەمارۆی بەربڵاوی ئەمریکا لەسەر عێراق

لە درێژەی بەردەوام بوونی سیاسەتی گوشار و گەمارۆ لەلایەن واشنتۆن لە دژی وڵاتانی جیهان، سەرچاوە عێراقیەکان لە بەربڵاوترین پاکێجی گەمارۆی ئەمریکا لە ساڵانی دوایی لەسەر کەسایەتیە سیاسی، ئابووری و سەربازیەکانی ئەو وڵاتە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوە عێراقیەکان لە گفتوگۆ لەگەڵ ڕۆژنامەی ئەلعەرەبی ئەلجەدید ڕایانگەیاند کە ئەمریکا دەیەوێت گەمارۆی نوێ بەسەر کەسایەتیە سیاسی، ئابووری و سەربازیەکانی ئەو وڵاتە لە پاڵ چەند کۆمپانیا بسەپێنێت.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، بەرپرسانی ئەمریکی لە ڕەوتی سەفەرەکانی ئەم دواییەی خۆیاندا بۆ عێراق لە ویستی واشنتۆن بۆ خستنی ناوی ناوەند و کەسایەتیەکانی ئەو وڵاتە کە بۆ پاڵپشتی دارایی لایەنەکانی سەر بە دەرەوە چالاکی دەکەن، هەواڵیان دا.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق وتی کە ئەو لیستە گەمارۆییە، ناوی چەند کەسایەتی بەناوبانگی گرووپە سەربازیەکان کە لە پەرلەمانیش نوێنەر و فراکسیۆنیان هەیە دەگرێتەوە. هەروەها وتراوە کە ئەو گەمارۆگەلە لەلایەن وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکاوە ڕادەگەیێندرێت.

هەروەها ڕایانگەیاندووە کە گەمارۆ ستەمکارانەکانی ئەمریکا هەندێک کۆمپانیای چالاک لە بواری وزە و خزمەتگوزاری لۆجستیکیش دەگرێتەوە.

News ID 57839

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha