AP ١٤٠٤ سەرماوەز ١٨ ١٨:١٥

ئەمریکا بە کۆپی‌کردنی درۆنی ئێرانی، باڵادەستی ئێرانی سەلماند

ئەمریکا بە کۆپی‌کردنی درۆنی ئێرانی، باڵادەستی ئێرانی سەلماند

وتەبێژی باڵای هێزی چەکداری ئێران وتی: کۆپی‌کردنەوەی درۆنی شاهیدی 136 لە لایەن زلهێزانێک کە ئیدعای تەکنۆلۆژیای جەنگی دەکەن، ددان‌نان بە پێشکەوتی بەرچاوی کۆماری ئیسلامی ئێران و ئاگاداربوون لە ئامادەیی ئێران بۆ وەڵامدانەوەی لێبڕاوانە بە هەر هەڵەیەکی نوێی دوژمنە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەدار ئەبوولفەزل شکارچی جێگری فەرهەنگی و شەڕی نەرمی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری وتەبێژی باڵای ئەو هێزە، سەبارەت بە کۆپی‌کردنی درۆنی شاهیدی 136 لە لایەن زلهێزانی جیهانی، وتی: ئەمە شانازییەکە بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران کە زلهێزانێکی وەک ئەمریکا کە ئیدعای تەکنۆلۆژیای ڕۆژی سەربازی دەکەن لە بەرامبەر درۆنی بەرهەمی ئێراندا بەچۆکدا هاتوون و بۆ قەرەبووی بۆشاییەکانیان دەستیان داوەتە کۆپی‌کردنەوەی.

وتیشی: ئەوڕۆکە گەلانی جیهان چاویان لە پێشکەوتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە و هێزی هەوافەزای سپای پاسداران بۆتە دڕکی چاوی سیستەمی داگیرکەری جیهانی و باش دەزانن کە لە ئەگەری هەر جۆرە هەڵەیەک، وەڵامێکی لێبڕاوانەتر لەوی ڕابردوویان بەر دەکەوێت.

News ID 57833

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha