AP ١٤٠٤ سەرماوەز ١٦ ١٣:٤٩

مێهر لێکی دایەوە؛

لە نوبێلەوە تا نوقڵی سیاسی؛ بۆچی فیفا خەڵاتی ئاشتی بۆ ترامپ داهێنا؟

لە نوبێلەوە تا نوقڵی سیاسی؛ بۆچی فیفا خەڵاتی ئاشتی بۆ ترامپ داهێنا؟

خەڵاتی ئاشتی نوبێل بڕیار بوو، سیمبولێک لە " دەسەڵاتی یەکگرتووی تۆپی پێ " بێت، بەڵام لە کردەوەدا بووە شانۆیەک لە سیاسی کاری فیفا و هەوڵ بۆ پاک کردنەوەی سەرۆک کۆمارێک کە لە جیاتی ئاشتی، ناوی بە هەڕەشەوە گرێی خواردووە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: دوای شکستی دۆناڵد ترامپ لە گەییشتن بە خەڵاتی نۆبێلی ئاشتی، ل ەیەکێک لە سەرسووڕهێنەرترین چرکە مێژووییەکانی تۆپی پێ، فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێ (فیفا) لە ڕێوڕەسمی پشک خستنی مۆندیالی جیهانی 2026 لە ناوەندی کێنێدی واشنتۆن، یەکەم خەڵاتی ئاشتی فیفای پێشکەشی دپناڵد ترامپ کرد؛ ڕووداوێک کە تەنیا لە چەند کاتژمێردا شەپۆلێک لە گاڵتە، تووڕەیی و سەرسووڕهێنانی لە جیهان هێنایەوە. ئەو خەڵاتە کە هیچ پێشینەیەکی نەبوو و تەنانەت ناوەکەی بۆ یەکەم جار لە هەمان ڕێوڕەسم هاتە ئاراوە، نە پێوەرێکی تایبەتی هەبوو، نە ڕەوتی هەڵبژاردن و لێکدانەوەی داوەری پێوابوو و نە تەنانەت بە وتەی هەندێک بەرپرسانی باڵای فیفا، بە ڕاگەیاندن یان پەسەند کردنی ئەنجومەنی فیفا پێک هاتبوو. بەم پێیە، زۆر کەس ئەوە نە ڕووداوێکی وەرزشی ، بەڵکوو سیمبولێکی نوێ لە گۆڕینی فیفا بە ئامرازی سیاسی بۆ خزمەت بە کۆشکی سپی وەسف دەکەن.

داهێنانی کوتوپڕی خەڵاتێکی نەناسراو

لە سەرەتای ڕێوڕەسمەکە، ڤیدیۆیەک بە شێوەیەکی گەورە کردنەوە ڕایگەیاند کە بڕیارە خەڵاتی ئاشتی فیفا ساڵانە بدرێتە کەسێک کە دەستکەوتێکی هەڵکەوتەی لە بواری ئاشتی هەبێت. چەند چرکە دواتر جیانی ئینفانیتینۆ سەرۆکی فیفا، ترامپی بانگهێشت کرد و بە خۆشحاڵیەکی زۆرەوە میدالیاکەی لە ملی کرد. ترامپیش دوای لە مل کردنی میدالیاکە پاگەندەی کرد کۆتایی بە شەڕێکی هەشت ساڵە هێناوە و ژیانی ملیۆنان کەسی ڕزگار کردووە. ئەوەی کە جێگای سەرسووڕمان بوو، قسەکانی ترامپ نەبوو، بەڵکوو خەڵاتێکی بێ ڕێکار، پێوەر و تەنانەت ڕوونکاری ئیداری بوو کە درایە سەرۆک کۆمارێک کە نە لە بواری ئاشتی، بەڵکوو لە بواری ئۆپراسیۆنی سەربازی و ئاڵۆزیە نێودەوڵەتیەکان ناوبانگی هەیە.

تووڕەیی جیهانی؛ لە گاڵەتەوە تا سەرسووڕمان

کاردانەوەی جیهانی بە ئەو کارە، خێرا و بەربڵاو بوو. تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بە شەپۆلێک لە رەخنەوە هاتنە سەر خەت و بەکارهێنەران ئەو هەوڵە بە کۆمێدی سیاسی، سووکایەتی بە چەمکی ئاشتی و باج گرتنی سیاسی وەسف دەکەن. زۆر کەس نووسیویانە کە فیفا بۆ ڕازی کردنی ترامپ خەڵاتێکیان داهێناوە و هەندێک کەس بە شێوەی گاڵەتەجاڕانە ئەو کارەیان وەکوو " چێ کردنی نوقڵ بۆ منداڵان" وەسف دەکەن.

دووفاقەیی ئاشکرا بە یاسا بێ لایەنە سیاسیەکانی فیفا

فیفا ساڵەها یاریزانانی بەهۆی نووسینی یەک ڕستە سەبارەت بە شەڕی غەززە یان دەربڕینی هاوخەمی لەگەڵ قوربانیانی شەڕەکان تەمێ کردبوو؛ بەڵام ئێستا هەمان ڕێکخراوە، لە ئەوپەڕی ئاڵۆزیەکانی ئەمریکا، خەڵاتێکی لە ژێر ناوی ئاشتی پێشکەشی سەرۆک کۆمارێک دەکات کە فەرمانی هێرشی دەریایی، هەڕەشەی سەربازی لە دژی ئێران ، پاڵپشتی بێ مەرج لە ئیسرائیل لە شەڕی غەززە و سیاسەتەکە دژە کۆچبەریەکانی داوە. زۆربەی شرۆڤەکاران ئەو هەڵسوکەوتە نیشانەی دووفاقەیی دەزانن.

پێوەندیە سیاسیەکانی ترامپ و ئینفانتینۆ


پێوەندی نزیکی ئینفانیتینۆ لەگەڵ ترامپ ساڵەهایە بووەتە بابەتی مێدیاکان. ئامادەبوونی بەردەوامی ناوبراو لە ڕێوڕەسمە سیاسیەکانی ئەمریکا، دیدارە بەردەوامەکان لەگەڵ ترامپ لە کۆشکی سپی و پاڵپشتی ئاشکرای ناوبراو لە ئایدیای پێشکەش کردنی نۆبێلی ئاشتی بە ترامپ، هەر هەموو وێنەیەک لە پێوەندی سیاسی ئەو دوو کەسە پێشکەش کراوە کە ئێستا بە پێدانی ئەو خەڵاتە زیاتر ڕوون بووەتەوە و ئینفانتینۆ بەدوای قەرەبوو کردنەوەی پێشکەش نەکردنی خەڵاتی نۆبێلی ئاشتی هەستاوەتەوە و ئەو خەڵاتەی داوەتە ترامپ.

رەخنەکانی مافی مرۆڤ و لێکەوتە نێودەوڵەتیەکان

کاردانەوەکان بەس لە ئاستی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان نەبوو. چالاکانی مافی مرۆڤ، لێکۆڵەران و ناوەندە نێودەوڵەتیەکان پێدانی ئەو خەڵاتە، پاک کردنەوەی سیاسی و ئاوەژۆ کەڵکوەرگرتن لە چەمکی ئاشتی وەسف دەکەن. بەرپرسێکی پێشووی نەتەوەیەکگرتووەکان ئەو خەڵاتە بە گاڵتەی تەواو وەسف دەکات و وتی فیفا دوای بێدەنگ بوونی هەمبەر جەنایەتەکانی ئیسرائیل ئێستا بە چێ کردنی ئەو خەڵاتە، هەوڵ دەدات کەسایەتی ترامپ پاک بکاتەوە.

ڕووخانی دوایین نیشانەکانی بێ لایەنی فیفا

فیفا ساڵەهایە کە لە ژێر باری دۆسیەکانی گەندەڵی، بەرتیل و دزەی حکەمەتەکاندایە و هەوڵی ئەم دواییەی ئینفانتینۆ خەسارێکی دیکە لە ڕەوایی ئەو ڕێکخراوە بوو. شرۆڤەکاران دەڵێن ئێستا فیفا لە بنەماکانی خۆی دوور کەوتووەتەوە و پێدانی ئەو خەڵاتە نیشانی دەدات کە دروشمی تۆپی پێی بێ سیاسەت بووەتە دروشمێکی پووچ و بانگەشەیی.

News ID 57810

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha