بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، زمانی کوردی لە تورکیا ساڵەهایە بەرەوڕووی شەڕی فەرهەنگی و سیاسیە. سەرەڕای هەوڵی بەردەوام بۆ ئاشتی، سنوورەکان و قەدەغەکان لە سەر زمانی کوردی هێشتا یەکێک لە کێشە بنەڕەتیەکان لەسەر ئەو ڕێگا ماوەتەوە. ئەم ڕاپۆرتە باس لەسەر درێژەی بەرەنگار بوونەوەکان بۆ زمانی کوردی، بەرخۆدان هەمبەر سەرکوت و ڕۆڵی سەرەکی لە ڕەوتی ئاشتی دەکات.
قەدەغەی پەروەردە و لەمپەرە یاساییەکان
زمانی کوردی بەردەوام لە تورکیا بەرەوڕووی سنووری زۆر بووەتەوە و سەرەڕای درێژەی دانوستانەکانی ئاشتی، ئەو سنوورانە هەر درێژەی هەیە. یەکێک لە خواستەکانی چالاکی کورد لە ڕەوتی ئاشتی، پەروەردە بە زمانی کوردی و پێدانی دۆخی فەرمی بە ئەو زمانەیە. بەم حاڵەوە، لە ڕەوتی پێنجەمین کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی پەرلەمانی چاوەدێری بەسەر ڕەوتی ئاشتی، دایکانی ئاشتی کە بۆ قسە کردن بانگهێشتی ئەو کۆبوونەوە کرابوون، ئیزنیان پێنەدرا بە زمانی کوردی قسە بکەن. ئەو قەدەغە گرینگایەتی تایبەتی هەیە چونکوو کۆمیسیۆنی پەرلەمانی وەکوو یەکەم هەنگاو لە ڕێگای دانوستانەکانی ئاشتی و باس لەسەر مافی کوردەکان پێکهاتووە.
قەیران دوای کۆتایی ڕەوتی ئاشتی لە 2016
بە کۆتایی رەوتی ئاشتی لە ساڵی 2016 و دەستنیشان کردنی شارەوانانی بیانی لە شارە کوردنشینەکان، یەکێژ لە یەکەم هەوڵەکان کە ئەنجام درا، داخستنی ناوەندەکانی پەروەردە و فەرهەنگی کوردی بوو . قوتابخانە کوردیەکان و باخچە ساواکان کە لە سەردەمی ئاشتی 2013 دامەزرابوون، داخران.
پەرەسەندنی چاکاژی زمانی کوردی دوای داخستنی قوتابخانەکان
یەڵماز گونش، جێگری شارەوانی پیاس، دەڵێت دوای ساڵی 2016، سیاسەتێکی دژبەرانە لە دژی زۆربەی ناوەندەکانی زمانی و فەرهەنگی لەوانە زارەکستانەکان دەستی پێکرد. داخستنی ئەو ناوەندانە نەک لە زمانی کوردی بەڵکوو لە شوناسی فەرهەنگی کوردەکانیش خەساری دا.
دژایەتی لە سیاسەتەکانی زمان لە زانکۆکان
لە حاڵێکدا کە هەندێک زانکۆی دەوڵەتی، وەکوو زانکۆی ئارتوکلوی ماردین، بەرنامەگەلیک لە بواری توێژینەوەی کوردی پێشکەش دەکەن، بەڵام هەندێک سەرگری لە بواری چالاکی هاوپەیوەند بە فەرهەنگی کوردی هەر هەیە. چالاکی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی هاوپەیوەند بە کوردەکان لە زانکۆکان چڕ بووەتەوە و بە خوێندکاران دەوترێت کە خۆیان ببوێرن لە سەرەندان بە پرسە کوردیەکان.
داواکاریەکان بۆ پەروەردە بە زمانی کوردی
یەکێک لە هەنگاوەکان بۆ گەییشتن بە ئاشتی، لابردنی لەمپەرەکان لە بەکارهێنانی زمانی دایکی کوردەکانە. گوینچ جەخت دەکات کە داواکاریەکانی ئەوان تەواو بەرچاوە: زمانی کوردی ئەبێ بە فەرمی بناسرێت و پەروەردە ئەبێ بە زمانی دایکی بێت. ئەوان ڕاپۆرتگەلێک دەدەنە دەوڵەتی تورکیا ە داوایان لە حکومەت کردووە کە وەکوو یەکێک لە واژۆکەرەکانی ڕاگەیاندنی جیهانی مافی مرۆڤ، ئەو مافە نکۆڵی نەکراوە بپارێزن و پرسی زمانی کوردی وەکوو بابەتێک کە دانوستانی لەسەر بکەن، نەبینن.
دەرەنجام: پێگەی زمانی کوردی لە ڕەوتی ئاشتی تورکیا
زمانی کوردی بەردەوام سیمبولی بەرەنگار بوونەوە بۆ شوناسی فەرهەنگی و مافی مرۆڤی کوردەکان لە تورکیا بووە. خواستە سەرەکیەکانی چالاکانی کورد لە ئەو ڕەوتە ئاشتیە، بە فەرمی ناساندنی زمانی کوردی و مافی پەروەردە بە زمانی دایکیە. سەرەڕای سەرکوتی بەردەوام زمانی کوردی هێشتا لەلایەن زۆربەی چالاکانی بواری فەرهەنگی و پەروەردەیی لە تورکیا پەرە دەستێنێت. بە پاڵپشتیگەلێک لەوانە ئەنجومەنیMED-DER ، یەکێتی مامۆستایان و دیکە گرووپە خەڵکیەکان، بەرەنگار بوونەوە بۆ پاراستنی زمانی کوردی هەر درێژەی هەیە و هیوادارن کە ڕۆژێک مافی زمانی کوردی بە فەرمی بناسرێت.
Your Comment