بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بورهانئەدین دەوران، سەرۆکی ناوەندی پەیوەندییەکانی نووسینگەی سەرۆک کۆماری تورکیا بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێکی فەرمی، جەختی کرد: نەک لە پلانی کاریی ئەردۆغان و نەک لە سیاسەتەکانی دەوڵەتدا، هیچ بژێرەیەک بۆ بەڕێوەچوونی دیداری سەرۆککۆماری تورکیا لەگەڵ مەزلووم کۆبانی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک نییە.
ڕاشیگەیاند: بڵاوبوونەوەری ئاوەها پاگەندەیەک بەدوورە لە ستراتژییە ئەمنییە نیشتمانییەکانی تورکیا و بانگهێشت یان پاگەندەی بڵاوبۆوە، تەواو دوورە لە ڕاستی و هەڵوێستی تورکیا لەوبارەیەوە ڕوون و ئاشکرایە.
شایانی باسە، پێشتر هەندێک لە میدیاکان پێشبینیی دیداری کۆبانی و ئەردۆغانیان لە کۆشکی سەرۆک کۆماری تورکیا و تەنانەت دیداری فەرماندەی هەسەدە لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆکی زیندانیکراوی پەکەکە لە ئیمرالی کردبوو.
Your Comment