بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە کەناڵی "العهد"، کۆمیتەی بلووکەکردنی داراییگەلی هاوپەیوەند بە تیرۆریزم لە عێراق، ڕۆژی ئەمڕۆ سێشەممە 18ی سەرماوەز، لە بڕیارێکی نوێدا بە فەرمی بە لیستی داراییە بلووکەکراوە هاوپەیوەندەکان بە تیرۆریزمدا چۆوە و ناوی حزبوڵڵای لوبنان و بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمنی لەو لیستە سڕییەوە.
ئەو کۆمیتە بە ئاماژە بەوەی کە لیستی بلووکەکردنی داراییە هاوپەیوەندەکان بە تیرۆریزم لە عێراق کە بریتییە لە سپیکردنەوەی پارە و دابینکردنی ماڵی تیرۆریزم، تەنیا گرووپگەلی داعش و ئەلقاعیدە لەخۆ دەگرێت، ڕایگەیاند: ئەو کارە لەسەر داوای دەوڵەتی مالیزی و بەپشتبەستن بە بڕیارنامەی 1373ی ئەنجومەنی ئاسایش کراوە و پێشتر بەهەڵە ناوی هەندێک ڕەوت و دامودەزگا لە لیستەکەدا هاتووە کە هیچ پەیوەندییەکی بە چالاکی توندئاژۆیانەی دوو گرووپی داعش و ئەلقاعیدە نییە.
کۆمیتەی بلووکەکردنی داراییگەلی هاوپەیوەند بە تیرۆریزم لە عێراق ڕاشیگەیاند: هاتنی ناوی گرووپگەلی دیکە لەو لیستەدا بەپێی بڵاوبوونەوەی بەر لە هەڵەچنیی لیستەکە بووە و بەڵگەی هەڵەچنیکراوەی کۆتایی لە ڕۆژنامەی فەرمیدا ئاراستە و ناوی هەڵەی ڕەوت و کەسایەتییە ناپەیوەندەکان تێیدا سڕاوەتەوە.
Your Comment