بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بڵاویكرده‌وه، "بەهۆی لافاوی چەند کاتژمێری ڕابردوی قەزای چەمچەماڵەوە دو هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و چوار هاوڵاتی دیکەش برینداربوون".
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، سەرجەم فەرمانگە پەیوەندیدارەکان لە ئەرکدان و ئەوەی لەتوانای ئیدارەی چەمچەماڵ بێت درێغی ناكه‌ن.
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتوه، پرسەو سەرەخۆشی ئاراسەی بنەماڵەی کۆچکردووان دەکەین و هیوای زو چاکبونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازن.
له دوێنێوه شه‌پۆلێكی بارانبارین هه‌رێمی كوردستانی گرتوه‌ته‌وه و له پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆوه لافاو له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك دروستبوه له‌وانه چه‌مچه‌ماڵ، ته‌كیه.
Your Comment