ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی سیاسەت: لە مانۆڕی دوو ڕۆژەی سپا لە کەنداوی فارس، جێگرکرانی توانستی خۆجێی پەدافەندی و ئافەندی، هاویشتنی هاوکاتی مووشەکگەلی کرووز و بالیستیک، بەکارهێنانی سیستەمگەلی پەدافەندی-دەریایی بەپێی ژیری دەسکرد بە مبەستی شوێنگرتن و لەناوبردنی وردبینانەی ئامانجەکان، نیشانی دا کە تاران وێڕای بەرگری ل سنوورەەکانی، ئامادەی هەر جۆرە وەڵامدانەوە بە هەڕەشەکانە.

ئامراز و بڕەوی ئۆپەراسیون
لە مانۆڕی "دەسەڵات"دا کە پێنجشەممە 13ی سەرماوەز لە کەنداوی فارس، تەنگەلانی هورمۆز و ناوچە و دوورگە ستراتژییەکاندا ئەنجام درا، سیستەمگەلی پەدافەندی ئاسمانی دەریایی وەک نەواب و مەجید و میساق لە هەلومەرجی شەڕی ئەلەکترۆنیدا بە بەهرەمەندی لە ژیریی دەسکرد بۆ شەڕی ئاسمانی و زەوینی چالاک کران و هاوکات یەکینەگەلی زەوینی و دەریایی سپا مووشەکگەلی کرووزی وەک قەدەری 110 و 380 و قەدیر و مووشەکی بالستیکیی 303ـیان بەرەو ئامانجە گریمانەییەکان لە دەریایی عومان هاویشت و سەرکەوتووانە ئامانجەکانیان پێکا.

ئەوە سەرەڕای یەکینەکانی درۆنیی بەشداربوو لە مانۆڕەکەدا بوو کە ئەوانیش ئامانجە هاوتاسازییەکانی دوژمنیان سەرکەوتووانە کردە ئامانج و پەدافەندی دەریایی سپاش بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە ئاسمانییەکان لە دژی سەرئاوگەڕەکان و کەنارەکانی پرۆڤە کرد.

پەیامی بەرگرانە و هوشدار بە دوژمنان
بەپێی ڕاگەیاندنی فەرمی، ئەو مانۆڕە نەک هەر مەشقێک بۆ بەرزکردنەوەی توانستی شەڕ، بەڵکوو "ڕاگەیاندنی ئامادەبوونی چالاکانە و هوشدار" بە کۆپاپۆرە بیانییەکان بەتایبەت کۆپاپۆرە ئەمریکاییەکانی ناو کەندوای فارس بوو و بەمجۆرە پەیامێکی لێبڕاوانەیان ئاراستەی هەر جۆرە دەستدرێژی و داگیرکارییەکی شیمانەیی کرد.

لێکدانی مووشەکی دوورهاوێژ، درۆن، سیستەمگەلی بەرگریی ئاسمانی-دەریایی و توانستی ئۆپەراسیۆنی لە شەڕی ئەلەکترۆنی، بە مانای بیچمگرتنی "ناوەندی چەکەمەنی بەرگرانەی یەکپارچە"یە کە دەتوانێ هەڕەشە جۆراوجۆرەکانی وەک فرۆکە و مووشەک تا کۆپاپۆر و سەرئاوگەڕییەکان ڕۆماڵ بدات.
ئەم ئاستە لە ئامادەیی و توانست، بۆ ئەکتەرانی ناوچەیی و سەرووناوچەەیی پەیامێکی ڕوونی هەیە کە تاران نەک بەرگری لە کەنارئاو و ئاوەکانی وڵاتەکەی دەکات، بەڵکوو دەتوانێ هەڕەشەکان لە قووڵایی ناوچە و لە کاتی هەر جموجۆڵێکی دوژمنکارانەدا پووچەڵ بکاتەوە.

ڕەەهەندە سیاسی و ژێئۆپۆلیتیکییەکان
ڕاپەڕاندنی مانۆڕ لە ئاوڕێ هەستیارەکانی وەک تەنگەڵانی هورمۆز و دەریای عومان، بواری گشتیی هەناردەی وزەی جیهان بە مانای پێداگری لە ڕۆڵی ئێران لە ئاسایشی ناوچە و توانستی کاریگەریی لەسەر هێڵی گرینگی ژیانی نێودەوڵەتییە.
هاوکات ئەو نمایشی هێزە، ئامرازێک بۆ تۆکمەی هەڵویستی تاران لە دانوستان و هاوکێشە نێودەوڵەتییەکان و نیشاندانی ئێرانێکە کە بە پشتبەستن بە خۆجێیکردنی توانای بەرگری، بژێرەی "سەربەخۆیی ئەمنی"ی بە هەند وەرگرتووە.
لە لایەکی ترەوە ڕاگەیاندنی گشتیی سەرکەوتووبوونی مانۆڕە وێڕای نیشاندانی توانستە نوێیەکان، دەتوانێ بەرگرێکی ڕاستەقینە بۆ هەر جۆرە هێرشێکی شیمانەیی بێت و تێچووی دەستدرێژی بۆ سەر برژەوەندییەکانی ئێران بۆ دوژمنان دەباتە سەر.
Your Comment