AP ١٤٠٤ سەرماوەز ١٨ ١٨:٢٨

دوایین ئاماری کوژراوانی لافاوەکەی هەرێمی کوردستان

دوایین ئاماری کوژراوانی لافاوەکەی هەرێمی کوردستان

ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ بڵاویكرده‌وه‌، بەهۆی لافاوی چەند کاتژمێری ڕابردوی قەزای چەمچەماڵەوە دو هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و چوار هاوڵاتی دیکەش برینداربوون

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ بڵاویكرده‌وه‌، "بەهۆی لافاوی چەند کاتژمێری ڕابردوی قەزای چەمچەماڵەوە دو هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و چوار هاوڵاتی دیکەش برینداربوون".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، سەرجەم فەرمانگە پەیوەندیدارەکان لە ئەرکدان و ئەوەی لەتوانای ئیدارەی چەمچەماڵ بێت درێغی ناكه‌ن.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه‌، پرسەو سەرەخۆشی ئاراسەی بنەماڵەی کۆچکردووان دەکەین و هیوای زو چاکبونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازن.

له‌ دوێنێوه‌ شه‌پۆلێكی بارانبارین هه‌رێمی كوردستانی گرتوه‌ته‌وه‌ و له‌ پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆوه‌ لافاو له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌ك دروستبوه‌ له‌وانه‌ چه‌مچه‌ماڵ، ته‌كیه‌.

News ID 57835

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha