AP ١٤٠٤ خاکەلێوە ١٤ ١٩:٥٥

زیاتر لە یەک میلیۆن گەشتیار لە نەورۆزدا هاتوونەتە کوردستان

زیاتر لە یەک میلیۆن گەشتیار لە نەورۆزدا هاتوونەتە کوردستان

لە ڕۆژانی کۆتایی ساڵ و سەرەی ساڵی تازە، یەک ملیۆن و 94 هەزار و 888 کەس سەردانی کوردستانیان کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەڕێوەبەری گشتی میراتی کلتووری و گەشتوگوزار و پیشەسازی دەستی کوردستان ڕایگەیاند: "لە 15ی ڕەشەمە 1403ی تا کۆتایی 13ی خاکەلێوەی ئەمساڵ یەک ملیۆن و 94 هەزار و 888 کەس سەردانی ناوەندە مێژوویی و سرووشتی و گەشتیاری و ئایینی و ڕۆشنبیرییەکانی پارێزگاکەیان کردووە".

مەنسوور مێهرزاد ڕۆژی پێنجشەممە بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: "بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان، زۆرترین سەردان بۆ شارەکانی مەریوان، بانە، یەوڵاوا و، سنە بووە".

ئاماژەی بەوەشدا: لەو ماوە ڕاگەیێندراوەدا 494 هەزار و 324 گەشتیار له پارێزگای کوردستاندا شەو ماونەتەوه و چوونەتە هۆتێل و شوێنە دیاری کراوەکان لە ئاستی پارێزگا ، که به بەراورد به هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو به ڕێژه ی 18% بەرز بووەتەوە.

بەڕێوەبەری گشتی میراتی کلتووری و گەشتوگوزار و پیشەی دەستی کوردستان ڕایگەیاند : "توانای ناوازەی کوردستان و هەماهەنگی و هاوکاری نێوان چالاکوانانی کەرتی تایبەت و حکومی وایکردووە لەمساڵدا ڕێبوارانی نەورۆز و گەشتیاران کە هاتوونەتە پارێزگاکە، زیاتر ڕازی بن".

مێهرزاد وتی: هیوادارین لە ساڵی داهاتوودا، بە کەڵک وەرگرتن لە توانا و کارلێکی هەنووکەیی، بتوانین هەنگاوی ئەرێنی بەرەو پاراستنی شوێنەوارە مێژووییەکان، ناساندن و پێشخستنی کارە دەستییەکان و پەرەپێدانی پیشەسازی گەشتیاریی پارێزگاکە هەڵبگرین.

News ID 54488

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha