ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی ئەندێشە: شاری قودس بە یەکێک لە پیرۆزترین شارەکان لە مێژووی ئایینەکاندا دێتە ئەژمار. ئەم شارە هەم بۆ موسڵمانان، هەم بۆ جوو و مەسیحی پێگەیەکی تایبەتی هەیە.
لە ئیسلام و قورئاندا، قودس وەک هەردێکی پیرۆز ناوی لێ بڕاوە و موسڵمانان لەوباوەڕەن کە پێغەمبەری مەزن(سخ) لە میعراجی خۆیدا لە مەککەوە چۆتە قودس و لەوێوە بەرەو ئاسمان بەرز بۆتەوە. ئەم ڕووداوە بە "ئەسرا و مێعراج" ناسراوە و مزگەوتی ئەقساش بە خاڵی دەسپێکی بەرزڕۆیین و مێعراجی پێغەمبەر باسی لێوە کراوە.
لای جووەکان، شاری قودس بە تایبەت شوێنی پەرستگەی سولەیمان، پیرۆزترین شوێنی سەر گۆی زەوییە و جووەکان بە یادی پەرستگەی دووەمیان کە لە ساڵی 70ی زایینی لە لایەن ڕۆمییەکانەوە وێران کرا، دیواری ڕۆژئاوایی "کۆتەڵ"ـیان وەک شوێنی نوێژ و دوعای خۆیان هەڵبژارد. هەروەها قودس یرۆزە بۆ مەسیحییەکانیش، چونکە ئەم شارە شوێنی لەدایکبوون و گەورەبوونی حەزرەتی عیسا بووە.
مزگەوتی ئەقسا و دەستێوەردان
مزگەوتی ئەقسا یان بەیتولموقەدەس کە گومبەزییەکی سەوز ڕەنگی هەیە، خاوەن مێژوویەکی ئاڵۆز و هەڵگری قۆناغگەلێکی جۆراوجۆری مێژوویی و ئایینییە و بە یەکەم قیبڵەی موسڵمانان دەناسرێت و وەک لە سوورەی ئەسراشدا ئاماژەی پێدراوە، شوێنی مێعراجە و لە ڕیوایەتی ئیسلامیدا خاک و زەویی مزگەوتی ئەقسا دووەمین شوێنێکە لە پاش مزگەوتیئەحرام لە سەر زەوی ڕژا. هاوکات یەکەم کەسێک کە بە فەرمانی خودا کۆڵەکەکانی بیناکەی لەوێ دامەزراند، حەزرەتی ئادەم (دخ) بوو. ئەم مزگەوتە پاش مەککە و مەدینە، سێهەمین شوێنی پیرۆزی ئیسلامە و ڕووبەڕەکەی نزیکەی 144 هەزار مەتری دووجایە و لەخۆگری گورکێ، مەنارە و بیناگە؛ی پاڵەکییە و بەپێچەوانەی باوەڕی باو، ئەوە مزگەوتی ئەقسا نییە کە لە لایەن عەبدولمەلەک بێن مەڕوان چێ کراوە، بەڵکوو ئەوە مزگەوتی قوبەتولسەخەرەیە.
مزگەوتی ئەقسا لە دوای ساڵی 1948 و دامەزرانی ڕژیی داگیرکەری زایۆنی، گەلیجار کەوتۆتە بەر پەلاماری هێرشەکانی ئەو ڕژیمە و زایۆنییەکان تا ئێستا هەوڵی زۆریان داوە بۆ کۆنتڕۆڵی شاری قودس و شوێنە پیرۆزەکانی ئەو شارە. بۆ نمونە لە شەڕی 6 ڕۆژەی 1967، ڕژیمی زایۆنی قودسی ڕۆژهەڵاتی داگیرکرد و پاشان دەستی دایە ڕووخاند و گۆڕینی پێکهاتەی شوێنی پیرۆزەکانی مزگەوتی ئەقسا و چێکردنی بیناگەلی نوێ لە هاوێری مزگەوتەکە و پێشگری لە زیارەتی موسڵمانان لەو شوێنە پیرۆزە و ئەمەش بووە هۆی ناڕەزایەتیگەلێکی بەربڵاو.
جیاوازیی مزگەوتی ئەقسا و مزگەوتی قوبەتولسەخەرە
وەک وترا ئەو دوو مزگەوتە هەر دوو، دوو شوێنی پیرۆزی شاری قودسن کە گەلێجار بە هەڵە لایان وایە ئەو دووە هەر یەکن، کەچی مزگەوتی قوبەتولسەخەرە کە گومبەزێکی زەردڕەنگی هەیە لە ساڵی 717ی زایینی بە فەرمانی عەبدولمەلەک بێن مەڕوانی خەلیفەی ئەمەوی لە ناو کۆمەڵەی مزگەوتی ئەقسادا چێکراوە.
واتە مزگەوتی ئەقسا وەک شوێنێکی گەورەتر و کۆگرتر ناسراوە کە گورکێی بەرین، مەنار و بیناگەلی جۆراوجۆری هەیە و مزگەوتی قوبەتولسەخەرە وەک بینایەکی تایبەتی لە ناوەندی ئەو کۆمەڵەیەدا هەڵکەوتووە. قوبەتولسەخەرە کە بۆ گومبەزیی زڕین و نژیاروانیی تایبەتیی ناسراوە، بە شوێنێک بۆ بیرئانینی بەرزبوونەوە و مێعراجی پێغەمبەر بەرەو ئاسمان وێنا کراوە. هەڵبەت ئەم شوێنە پیرۆزەش بەدوور نەبووە لە دەستێوەردان و تێکدانەکانی ڕژیمی زایۆنی.
Your Comment