بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە 28ی ڕەشەمە، دانیشتوانی کەرتی غەززە جارێکی دیکە بە دەنگی بۆمب و تەقینەوە لە خەو ڕاچڵەکان.
هێرشە زەوینی و ئاسمانییەکانی ڕژێمی ئیسرائیل بۆ سەر ئەم کەرتە زیاتر لە ٤٠٠ شەهید و سەدان برینداری لێکەوتووەتەوە.
عەبدوللەتیف قانوو وتەبێژی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند کە ڕژێمی داگیرکەر و تاوانکاری زایۆنی هێرشەکانی لە غەززە دەستپێکردووەتەوە کە بووەتە هۆی ڕوودانی دەیان تاوان دژی گەلی فەلەستین، بە هەماهەنگی ئەمریکا.
Your Comment