AP ١٤٠٣ ڕەشەمە ٢٠ ١٧:٠٨

کارەساتێکی گەورە لە لازقیە ڕووی دا+ ڤیدیۆ

کارەساتێکی گەورە لە لازقیە ڕووی دا+ ڤیدیۆ

سەرچاوە هەواڵییەکان باس لەوە دەکەن کە هێزەکانی جۆلانی بەردەوامن لە هەڵکوتانە سەر جەرگەی تەرتوس و سووتاندنی خانووەکان و ڕفاندنی خەڵک.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوە خۆجێییەکانی سووری لە جەرگەی تەرتووس ڕایانگەیاند کە هێزەکانی جۆلانی لە گوندی حەریسون ماڵەکان دەسووتێنن و خەڵک دەڕفێنن.

لە هەمان کاتدا هەندێک سەرچاوە لە لازقیە ڕایانگەیاندووە: دانیشتوانی کانکارو، ئەلقەتەلیبیە، حەمام ئەلقەرەحەلە، ئەلسەخابە، ئەلڕەحیبییە، ئەلعەقیبە، و ئەلڕەعوش داوای پشتیوانیان و بە هاناچوونیان کردووە.

لە هەمان کاتدا سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند کە گرووپە چەکدارەکان لە کەناراوەکانی سووریا ماڵ بە ماڵ دەگەڕێن و خەڵک دەکوژن و تاڵان دەکەن. خاوەن ماڵەکان دەکوژن و هەرچی دەستیان پێ بگات تاڵانی دەکەن.

ئەم سەرچاوانە ڕایانگەیاندووە کە گرووپە چەکدارەکان بە فەرماندەیی جۆلانی دانیشتوانی شاری بەرەبشابوو لە لادێکانی لازقیە ناچار دەکەن تەرمی ئازیزان و کەسوکارەکانیان ڕادەست بکەن بۆ ئەوەی هیچ شوێنەواری جینۆسایدەکەیان نەمێنێتەوە.

News ID 54263

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha