AP ١٤٠٣ ڕەشەمە ١٩ ١٣:٥١

دڕندەیەک بەناوی جۆلانی پیاوانی 16 گوندی لە ڕۆژێکدا کوشت

دڕندەیەک بەناوی جۆلانی پیاوانی 16 گوندی لە ڕۆژێکدا کوشت

سەرچاوە ئاگادارەکان باس لە بارودۆخی کارەساتباری سووریا لە سایەی کۆمەڵکوژی و کوشتاری بەکۆمەڵ لەلایەن تیرۆریستانی ڕژێمی جۆلانی دەکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاند کە ژمارەی تاوانەکانی ڕژێمی تیرۆریستی جۆلانی لە دژی هۆزی عەلەوییەکان لە سووریا لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا ٤٠ تاوانی تێپەڕاندووە.

ئەوەشیان خستۆتەڕوو: ئەو تاوانانەی پێشتر باسمان کرد لە ماوەی 72 کاتژمێری ڕابردوودا لە 9 شاری سووریا ڕوویانداوە و هەزار و 200 قوربانییان بەجێهێشتووە، بەتایبەتی لەنێو ژنان و منداڵان و بەساڵاچووان.

سەرچاوەکان ڕایانگەیاند: "ژمارەیەکی زۆر لەو کەسانە لەلایەن توخمەکانی جۆلانی سەربڕدراون و هەندێکی تریش ئاگریان تێبەردراوە و جەستەیان بڕدراوە".

40 کۆمەڵکوژی لە 9 شاری سووریا و سەربڕینی خەڵکی سڤیل

جەختیان لەوە کردەوە: پیاوانی 16 گوندی سوریا بەتەواوی کۆمەڵکوژ کراون. ئەم کوشتنانە بە تاوانی جەنگ دادەنرێن و تا ئێستاش بەردەوامن و بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گوندێکی نزیک لازقیە لە کۆمەڵکوژییەکی دیکەدا لانیکەم 20 عەلەوی گیانیان لەدەستداوە.

News ID 54250

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha