بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەلال مەلەکی وتەبێژی ڕێکخراوەی ئاگرکوژێنەوەی شارەوانی تاران بە مێهری وت: پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ کانێکسێکی سەربازی لە شاڕێیانی یاسینی تاران تووشی ئاگرکەوتنەوە بوو.
هێزەکانی ئاگرکوژێنەوە دەسبەجێ گەیشتوونەتە شوێنەکە بەڵام بە هۆی داخراوی کانێکسەکە و زۆری ئاگرەکە، تەقیوەتەوە .
هێزێکی سەربازی شەهید بووە و دە ئاگر کوژێن بریندار بوونە.
Your Comment