بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چەند خولەک پێش ئێستا کۆبوونەوەی گشتی ئەمڕۆی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی بە سەرۆکایەتی محەمەد باقر قاڵیباف دەستی پێکرد. بەرنامەی ئەو کۆبوونەوە بە شێوەی خوارەوەیە:
لێکدانەوەی داواکاری بۆ لێپرسینەوە لە وەزیری ئابووری و دارایی
گەڵاڵەی لێپرسینەوە لە عەبدولناسر هێمەتی لەلایەن 119 نوێنەری مەجلیسەوە پێشکەش کراوە.
هۆکاری لێپرسینەوەکەش هەڵکشانی نرخی زێڕ و دۆلار و کەلوپەل و خۆراک و هەروەها دۆخی ناسەقامگیری ئابووری و کاریگەری نەرێنی لەسەر بژێوی ژیانی خەڵک راگەیێندراوە.
Your Comment