بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە حاڵێکدا گەڕاوەتەوە کۆشکی سپی کە دۆسیەی زۆری لە بواری سیاسەتی دەرەوە لە سەر کورسی داناوە لەوانە شەڕی ئیسرائیل و حەماس، تا شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا و دۆسیەی ئەتۆمی ئێران.
لە دۆخێكدا کە دۆناڵد ترامپ بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی توند جێبەجێ کردنی سەختگیرانەی ئەوپەڕی گوشار لە دژی تاران شوێنگیری دەکات و ئێران لە کاردانەوەیەکی گونجاودا باس لە دانوستان نەکردن لە ئەم دۆخە دەکات لە زۆربەی توێژینگەکان یەک ڕوانگە شوێنگیری دەکرێت: ترامپ ئەبێ بە مەبەستی ڕێگری لە قەیران لەگەڵ تاران بگاتە ڕێكکەوتن.
ئاریل لویتە، لێکۆڵەری باڵا لە توێژینگەی کارەنگی دەڵێت: دۆناڵد ترامپ بەدوای پێشکەوتنی دیپلۆماتیکە. ئەو ئەبێ بەدوای هاوکاری لەگەڵ ئێران بێت تا توانیبێتی بەڵێنی خۆی بۆ ڕێغری لە دەستپڕاگەییشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی جێبەجێ کردبێت. لەوانەیە بتوانرێت ئەو ڕێککەوتنە بکرێت. ڕێگاکەی ئەوەیە کە بنەماگەلێک بناسینەوە کە گەییشتن بە ئەو ڕێککەوتنە ئاسان دەکاتەوە. ئاڵبەت ئەو ڕێكکەوتنە ئەبێ بۆ بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بە قازانج بێت.
Your Comment