AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ٢٢ ١٧:٤٢

گفتوگۆی گرینگی عێراقچی و گوترێش سەبارەت بە ناوچەکە

گفتوگۆی گرینگی  عێراقچی و گوترێش سەبارەت بە ناوچەکە

وەزیری دەرەوەی ئێران لە درێژەی دانوستانەکانی سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ناوچە و بەتایبەت غەزە، ئەوڕۆ لەگەڵ ئەمینداری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان گفتوگۆی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی لەم گفتوگۆ تەلەفونییەدا لەگەڵ ئانتۆنیۆ گوترێش، وێڕای ئیدانەی پلانی ئەمریکی-ئیسرائیلی بۆ کۆچی زۆرەملێی بە خەڵکی غەزە و ئاوارەکردنیان بۆ وڵاتێکی تر، جەختی لە هەڵوێستی لێ‌بڕاوە و ڕاشکاوانەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هەمبەر بەو پلانە مەترسیدارە کرد و وتی: پێشنیاری کۆچی زۆرەملێی فەلەستینییەکان، پێشێل‌کەری هەموو پرێنسیپ و یاسا نێودەولەتییەکان و جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و بەگشتی تەواوکەری پیلانی ڕژیمی زایۆنی بۆ کۆمەڵکوژی و سڕینەوەی یەکجاریی فەلەستینەکانە.

عێراقچی بە ئاماژە بە دانوستانی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی، جەختی کرد: ئیدانەی لێبڕاوانەی ئەو پیلانە لە لایەن وڵاتانی ئیسلامی نیشاندەری نیگەرانی بەربڵاوی وڵاتانی ناوچە هەمبەر بە درێژەی پێشێلکاریی مافی مرۆڤی فەلەستین و درێژەی ژینۆسایدیان بە بارێکی ترە.

ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش وێڕای ناڕەزایەتی دەربڕین بۆ هەر جۆرە پیلانێکی کۆچی زۆرەملێیانە و پێداگری لە زەروورەتی ڕێزنان لە مافی ڕەوای گەلەی فەلەستین، ڕایگەیاند: یەکەمایەتی ئێستا ئاسانکاری بۆ گەیاندنی یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکان بۆ خەڵکی غەزە و هەروەها یارمەتی بۆ ئاوەدانکرنەوەی ئەو کەرتەیە.

News ID 53940

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha