AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ٢٠ ٢٢:٤٥

ناوەڕۆکی دیداری سەرۆک کۆماری ئێران و وەفدی حەماس

ناوەڕۆکی دیداری سەرۆک کۆماری ئێران و وەفدی حەماس

سەرۆک کۆماری ئێران جەختی لە پێویستی دروستکردنی هاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتی بە تایبەتی بە بەشداری وڵاتانی ئیسلامی بۆ یارمەتیدانی خەڵکی غەززە و ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکە کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، لە دیدارێکدا لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین (حەماس)، مەسعوود پزشکیان، وێڕای ڕێزگرتن لە یادی هەموو شەهیدانی بەرەی خۆڕاگری و پیرۆزبایی سەرکەوتن و دەستکەوتە بەنرخەکانی خەڵکی خۆڕاگر و ستەملێکراوی غەززە لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی، وتی: دەستکەوتە گەورەکانی ئێوە و گەلی ستەملێکراو غەززە لە پووچەڵکردنەوەی ئامانجەکانی دوژمنی زایۆنیستی، سەرەڕای ئەو ژمارە زۆرەی شەهیدان کە لە پێناو ڕزگارکردنی خاکەکەتدا قوربانیتان دا، جێگەی دەستخۆشین و پیرۆزبایی ئەم سەرکەوتنە لە هەموو خەباتکاران و هەموو گەلی غەززە دەکەین.

سەرۆک کۆمار زیاتر جەختی لەسەر پێویستی دروستکردنی هاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتی بە تایبەتی بە بەشداریی وڵاتانی ئیسلامی بۆ یارمەتیدانی خەڵکی غەززە و ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکە کردەوە و ئاماژەی بەوەشکرد: بە هاوکاریی یەکتر، بە دڵنیاییەوە وڵاتانی ئیسلامی دەتوانن غەززە ئاوەدان بکەنەوە و ژیان بۆ گەلی موسڵمانی ئەم ناوچەیە بگەڕێننەوە.

News ID 53912

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha