بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا شەوی ڕابردوو لە وەڵامی پرسیاری هەواڵنێران لەبارەی پرسی ئامادەبوونی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردەکانی سووریا وتی: من نازانم کێ باسی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریای کردووە، بەڵام ئەوە دەوڵەتی ئەمریکایە کە لەوبارەیەوە بڕیار دەدات.
ترامپ بە ئاماژە بەوەی کە سووریا ئێستا لە گێژاوی گرفت و ئاژاوەدایە، جەختی کرد: ئێمە خۆمان لە پرسی سووریا وەرنەداوە، ئەوان خۆیان گرفت و کێشەیەکی زۆریان هەیە. کەواتە ئەوان پێویستیان نییە کە ئێمەش خۆمان لەو کێشەیە بگلێنین.
Your Comment