بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سوپای توركیا گونده‌كانی سه‌رامیده و سوێدا و مشێرفه و حاجی حه‌سه‌ن و تایسی سه‌ر به عه‌ین عیسای تۆپباران كرد، هه‌روه‌ها گوندی ئوم سه‌هاریجی ڕۆژئاوای شاره‌كه‌ی به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان كرده ئامانج.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ده‌وروبه‌ری به‌نداوی تشرینیشیان بۆردومان كرد، هه‌روه‌ها گونده‌كانی تینا و بیر حه‌سۆ و غاسق و سه‌په‌تی باشوری كۆبانێ و كۆگایه‌كی گه‌نم له سیرین بۆردومان كران، تاوه‌كوو ئێستاش زه‌ره‌ر و زیانه‌كان نه‌زانراون.
Your Comment