AP ١٤٠٣ بەفرانبار ٢٨ ١١:٥٧

بەرپرسێکی زایۆنی: دانیشتووانی غەزە پاڵپشتی بەرخۆدانن

بەرپرسێکی زایۆنی: دانیشتووانی غەزە پاڵپشتی بەرخۆدانن

بەرپرسێکی پێشووی لقی ئۆپەراسیۆنی مووساد لە کاردانەوە بە ڕێککەوتنی ئاگربڕ لە غزە، وتی: ڕاستگۆیانە دەبێ دان بەوەدا بنێین کە ئامانجی سەرەکیی شەڕ واتە لەناوبردنی توانای سەربازیی حەماس وەدی نەهاتووە و زۆربەی دانیشتووانی غەزە لایەنگری و پاڵپشتی بەرخۆدانن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە کەناڵی هەواڵی قودس، عودید عیلیم بەرپرسی پێشووی لقی ئۆپەراسیۆنی مووساد لە کاردانەوە بە ڕێککەوتنی ئاگربڕ لە غزە، وتی: ڕاستگۆیانە دەبێ دان بەوەدا بنێین کە ئامانجی سەرەکیی شەڕ واتە لەناوبردنی توانای سەربازیی حەماس وەدی نەهاتووە و زۆربەی دانیشتووانی غەزە پاڵپشتی بەرخۆدانن.

ئەو بەرپرسە پێشووەی ڕژیمی زایۆنی وتیشی: نابێ خۆمان هەڵفریوێنین، زۆربەی دانیشتووانی غەزە لایەنگری لە بەرخۆدان دەکەن.

News ID 53606

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha