بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە ئامادەبوونی سەرلەشکەر محەمەد باقری سەرۆکی گشتی هێزە چەکدارەکان و سەرلەشکەر سەید عەبدولڕەحیم مووسەوی فەرماندەی گشتی ئەرتەش، یەکەم پاپۆڕی زانیاری و سیگناڵی ئێران بە ناوی زاگرۆس کە بە دەستی لاوەکانی ئێران چێ کراوە و دەبێتە هۆی دابینی ئاسایشی دەریایی، ڕادەستی ناوەندی ڕەزمی هێزی دەریای ئەرتەش کرا.
لە ئەو ڕێوڕەسمەدا ئەمیر سەرتیپ عەزیز نەسیرزادە وەزیری بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکان، ئەمیر دەریاوان شەهرام ئێرانی فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەش و کۆمەڵێک لە بەرپرسانی باڵا بەشداریان کرد.
ڕێوڕەسمی رادەست کردنی یەکەم کۆپاپۆڕی زانیاری-سیگناڵی ئێران بە ناوی زاگرۆس بە ئامادەبوونی سەرۆی گشتی هێزە چەکدارەکان و فەرماندەی گشتی ئەرتەش بە ڕێکخراوی ڕەزمی هێزی دەریایی ئەرتەش بەڕێوە چوو.
News ID 53586
Your Comment