به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له بی بی سی، عادڵ ئه‌لجوبه‌یر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بستان دوێنێ چوارشه‌مه له‌گه‌ڵ نوێنه‌ره‌کانی پارلمانی بریتانیا دیداری کرد تاکوو پارلمانی ئه‌م وڵاته ڕازی به فرۆشتنی چه‌ک به عه‌ره‌بستان بکات و ئه‌مه له حاڵێک دایه که لێژنه‌ی هاوبه‌شی چاودێڕی به‌سه‌ر هه‌نارده کردنی چه‌ک له‌سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌یه که ئه‌و چه‌کانه‌ی پێشتر به سعوودییه فرۆشراوه به ئه‌گه‌ری زۆر یاساکانی مافی مرۆڤ و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانیان پێشێل کردووه.
لێژنه‌ی هاوبه‌شی چاودێڕی به‌سه‌ر هه‌نارده کردنی چه‌ک له چوار لێژنه‌ی بازه‌رگانی، داهێنه‌ری و کارزانی، کاروباری ده‌ره‌کی و په‌ره‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی پارلمانی بریتانیا پێک هاتووه.
به پێی ڕاپۆرتێکی ئه‌م لێژنه‌یه، به‌ڵگه‌ی زۆر له به‌رده‌ست دایه که هاوپه‌یمانی دژه یه‌مه‌ن به ڕێبه‌ری سعوودییه، یاساکانی مافی مرۆڤیان پێشێل کردووه و ئه‌مه‌ش وای کردووه که پشتیوانی له عه‌ره‌بستانی سعوودی ئه‌سته‌م بێت.
لێژنه‌ی هاوبه‌ش له‌سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌یه که عه‌ره‌بستان به چه‌کی بریتانیایی یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان پێشێل ده‌کات و ئه‌مه به‌و مانایه که به‌ڵێنه یاساییه‌کانی بریتانیاش پێشێل کراوه.
Your Comment