بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کتێبی "کورد و ڕۆژە ڕەشەکانی شەڕی یەکەمی جیهانی" وەک بەسەرهاتی ٧ ساڵ مێژووی نەتەوەی کورد لە نێوان ساڵانی ١٢٩٣ تا ١٢٩٩ کۆچی هەتاوی لە سەردەمی شەڕی یەکەمی جیهانیدا، خوێنەر بەرەوڕووی پرسیار لە هۆکارەکانی تێوەگلانی کوردەکان لە شەڕی یەکەمی جیهانی و چۆنیەتی شەڕ و دەسکەوتیان لەو شەڕەدا دەکات.
ئەم کتێبە بە ئاوڕدانەوە لە دۆخی ڕامیاری و کۆمەڵایەتی و ئابووری و... نەتەوەی کورد و نەتەوەکانی دەروجیران و هاوکات کارەساتەکانی وەک کۆمەڵکوژیی کوردەکان لە لایەن ڕووسەکانەوە و قاتوقڕی، بە پشتبەستن بە دۆکیۆمێنت و بەڵگە و ڕۆژنامە و گۆڤار و کتێبی نووسەرانی کورد، فارس، تورک و ئەورووپی، لە چوار بەش پێکهاتووە کە لە دووتوێی ٣٤٢ لاپەڕە و لە قەوارەی ڕوقعیدا ئاراستە کراوە.
Your Comment