بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەوڵەت باخچەلی ڕێبەری پارتی جووڵەی نەتەوەیی و هاوبەشی هاوپەیمانی دەسەڵاتدار، ڕایگەیاند کە دیداری ئەم دواییەی نێوان عەبدوڵڵا ئۆجالان و نوێنەرانی دەم پارتی دەتوانێت ئەنجامی ئەرێنی بەدواوە بێت.
باخچەلی کە بەردەوام پاڵپشتی لە سیاسەتی دژی پەکەکە کردووە، لە پەیامی ساڵی نوێی خۆیدا هۆشداریی جیدی داوەتە ئەو ڕێکخراوە.
ناوبراو وتی: لە دۆخی ئێستادا، بە گۆڕینی هاوکێشەکان ، پەکەکە تەنیا دەتوانێت خەونی هەبوونی بنکەیەکی بەهێزی لە هەرێمی کوردستان و ڕۆژاوای فرات هەبێت. ئەوان هیچ شوێنێکیان بۆ مانۆڕدان نییە. یان چەکەکانیان بنێژن یان ئەو کەسانەی کە چەکیان بەدەستەوەیە، خۆیان دەنێژرێن.
باخچەلی: یان چەکەکان یان خاوەنی چەکەکان ئەبێ بنێژرێن/ دیداری دەم پارتی و ئۆجالان ئەرێنی دەبینین
دەوڵەت باخچەلی ڕێبەری مەپەهە لە کاردانەوە بە دیداری ئەم دواییەی نوێنەرانی دەم پارتی و ئۆجالان ئەو دیدارەی ئەرێنی وەسف کرد.
News ID 53373
Your Comment