AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ٢٠ ٢١:١٥

وردەکارییەکانی ڕێککەوتنی ئەمنیی نێوان عێراق و ئێران ئاشکرا بوو

وردەکارییەکانی ڕێککەوتنی ئەمنیی نێوان عێراق و ئێران ئاشکرا بوو

وتەبێژی دەوڵەتی عێراق، وردەکاریی یاداشتی ڕێککەوتنی ئەمنیی واژۆکراوەی نێوان قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق و عەلی لاریجانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێرانی شی‌کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، باسم عەوادی لە لێدوانێک بۆ ئاژانسی فەرمیی عێراق، وتی: یادداشتی ڕێککەوتنێک کە ئەوڕۆ بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق واژۆ کرا، لە ڕاستیدا چڕبوونەوەی ڕیککەوتنی ئەمنیی پێشووی نێوان عێراق و ئێرانە.

وتیشی: ئەو یادداشتە تەرکیز دەخاتە سەر تۆکمەی هاوکارییە ئەمنییەکان لە سنورە هاوبەشەکانی نێوان دوو وڵات، هاوکاریی هەواڵگرانە، پێشگری لە سنووربەزاندنی نایاسایی و پاڵپشتی لە هەنگاوە پاراستنییەکانی سنوورگەلی هاوبەش، لە پێناو گەیشتن بە دۆخی کۆنتڕۆڵی ئەمنیی پاوەجێ و دابین‌کەری بەرژەوەندییە ئەمنییە نیشتمانییەکانی نێوان دوو وڵات.

عەوادی ئاماژەی بەوەش دا: لە میانەی دیداری سوودانی و عەلی لاریجانی، سەرەڕای باسکردنی پرسگەلێکی وەک بوارە گەورەکانی ترانزیتی نێودەوڵەتی، گرینگیی گەشەی جادەی عێراق، پەیوەندی ڕەیڵی و شەمەنەدەفەڕی، گۆڕانکارییەکانی ناوچە، جەخت لە چارەسەریی کێشەکانی ناوچە لە ڕێگەی دانوستان و گفتوگۆ و دوورەپەرێزی لە شەڕ و ناکۆکی کرا

News ID 56358

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha