AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ٢٠ ٢١:٥٧

قەیرانی کارەبا لە سووریا؛ پچڕانی 20 کاتژمێری

قەیرانی کارەبا لە سووریا؛ پچڕانی 20 کاتژمێری

پچڕانی بەربڵاوی کارەبا لە ناوچەگەلی ژێر کۆنتڕۆڵی دیمەشق کە لە هەندێک شوێندا تا 20 کاتژمێر درێژە دەخایێنێت، بۆتە هۆی ئاڵۆزبوونی ژیانی هاووڵاتیانی سووری لە گەرمای تاقەت‌پڕووکێنی هاویندا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە کوردستان 24، لە کاتێکدا کە پچڕانی بەربڵاوی کارەبا لە سووریادا بۆتە هۆی ئاڵۆزبوونی ژیانی هاووڵاتیانی لە گەرمای تاقەت‌پڕووکێنی هاویندا، دەوڵەتی کاتیی ئەو وڵاتە، لە پێناو چارەسەرکردنی ئەو گرفتە، چاوی لە هاوردەی گاز لە کۆماری ئازەربایجانەوەیە، بەڵکوو بتوانێ لەو ڕێگەوە ماوەی بەهرەمەندی لە کارەبا لە ڕۆژەدا تا 10 کاتژمێر بەرز بکاتەوە.

غیاس دیاب جێگری وەزیری وزەی دەوڵەتی کاتی سووریا لەوبارەیەوە ڕایگەیاند: بارستای گازی هاوردە لە کۆماری ئازەربایجان لە ڕێگەی تورکیاوە بۆ سووریا 3.4 ملیۆن مەتری سێ‌جا دەبێت و بەو بارستایە دەتوانین ڕۆژانە زیاتر لە 5 کاتژمێر زیاتر کارەبا بدەین بە هاووڵاتیان.

News ID 56359

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha