AP ١٤٠٣ بەفرانبار ٥ ١٩:٣٦

بگرە و بەردەی کۆنە سەربازانی سووریا لە لازقیە

بگرە و بەردەی کۆنە سەربازانی سووریا لە لازقیە

فیلمگەلێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەبارەت بە دەستگیریی بەربڵاوی هێزەکانی سەر بە دەوڵەتی پێشووی سووریا لە شاری لازقیە بڵاو بۆتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، فیلمگەلێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەبارەت بڵاو بۆتەوە کە تێیدا گرووپە تیرۆریستییەکان لە شاری لازقیە کەسانێک کە دەوترێ کۆنەسەربازی دەوڵەتی پێشووی سووریان، بە سەر ئەرزەوە ڕادەکێشن و لەگەڵ خۆیان دەیبەن.

ئەوە لەو کاتێکدایە کە پێشتر سەرچاوەگەلی سووری جەختیان لەوە کردبوو کە لەسەدا ٩٠ی ڕووداوەکانی ئەو وڵاتە لە میدیاکاندا بڵاو نابێتەوە و دەستدرێژی بۆ سەر کەمینەکانی سووریا بەتایبەت لە ناوچەگەلی کەنارئاوی وەک قەرداحە، تەرتووس، لازقیە و ... لە لایەن تیرۆریستانەوە پەرەی سەندووە و دەڵێن: " هەر ١٠ خولەک، هێرشێک بۆ ڕفاندن، تیرۆر یان تاڵان لە سووریادا ئەنجام دەدرێت".

ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان بەوەش داوە کە لە ماوەی ٢ ڕۆژی ڕابردوو ٦ خۆپیشاندانی گەورە لە سووریادا ئەنجام دراوە و ئاستی بێزاری خەڵکی لە توندوتیژی هێزەکانی جەوڵانی ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر تەشەنە دەکات.

News ID 53276

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha