AP ١٤٠٣ سەرماوەز ٢٨ ٢٠:٣٣

ئاواتی دابەش‌کردنی سووریا؛ زایۆنییەکان بۆ بەردەوامن لە هێرش‌کردنە سەر دیمەشق؟

ئاواتی دابەش‌کردنی سووریا؛ زایۆنییەکان بۆ بەردەوامن لە هێرش‌کردنە سەر دیمەشق؟

پاش تێپەڕینی ١٠ ڕۆژ لە ڕووخانی دەوڵەتی بەشار ئەسەد و زاڵبوونی ملیشیا دژبەرەکان بە سەر کاروباری سووریادا، ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنی هێشتاش خەریکی پێشێل‌کردنی ڕێککەوتننامەی ١٩٧٤ و کردنە ئامانجی ناوەندە ستراتژییەکانی سووریایە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: پاش تێپەڕینی ١٠ ڕۆژ لە ڕووخانی دەوڵەتی بەشار ئەسەد و زاڵبوونی ملیشیا دژبەرەکان بە سەر کاروباری سووریادا، ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنی هێشتاش خەریکی پێشێل‌کردنی ڕێککەوتننامەی ١٩٧٤ و کردنە ئامانجی ناوەندە ستراتژییەکانی سووریایە.

پاش تێپەڕینی ١٠ ڕۆژ لە ڕووخانی دەوڵەتی بەشار ئەسەد و زاڵبوونی ملیشیا دژبەرەکان بە سەر کاروباری سووریادا، ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنی هێشتاش خەریکی پێشێل‌کردنی ڕێککەوتننامەی ١٩٧٤ و کردنە ئامانجی ناوەندە ستراتژییەکانی سووریایە. ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەو ڕژیمە جگە لە داگیرکردنی هەموو بەرزاییەکانی گوڵان و چیای حەرمون، خەریکی پێشڕەوی بەرەو ناوچەی پەرژینی لەگەڵ سووریا و داگیرکردنی شوێنە ستراتژییەکان لە پارێزگای قەنیترەیە و هاوکات فرۆکە جەنگییەکانی ڕژیمی زایۆنی بە کردنە ئامانجی زیاتر لە ٥٠٠ شوێنی ستراتژیکی سووریا، بەشێکی گەورەی هێزەکانی ئاسمانی، دەریایی، بنکە پەدافەندییەکان، هومارەکانی مووشەکی و هتدیان لەناو بردووە. ئێستا ئەو پرسیارە دێتە ئاراوە کە بۆ نتانیاهۆ پاش ڕووخانی بەشار ئەسەد بەردەوامە لە دەستدرێژییەکانی بۆ سەر خاکی سووریایە؟

سڕینەوەی بارگەی لۆجیستیکی بەرخۆدان

لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوو بەرەی بەردخۆدان بە بەهرەوەرگرتن لە هەڤیازی پەیوەستەبوونی ژێئۆپۆلیتیکی هەلی پڕچەک‌کردنی بەرخۆدانی لوبنان، فەلەستین، سووریا و عێراقی هەبوو. لەمناوە یەکێک لە هۆکارەکانی بیچم‌گرتنی ستراتژیی "یەکگرتوویی مەیدانەکان" بوونی سووریا لە سەر ڕێگەی بەرەی بەرخۆدان بووە. بە داگیرکرانی دیمەشق لە لایەن ملیشیا دژبەرەکان و گۆڕانی سیاسەتی ئەم وڵاتە عەرەبییە هەمبەر بە کۆریدۆری گواستنەوەی چەک و جیهازات بۆ سنوورەکانی لوبنان، ڕژیمی زایۆنی هیوادارە بتوانی ئاڵقەی گەمارۆدانی هێزەکانی حزبوڵڵا کامڵ بکا و لە داهاتووی نزیکدا شەپۆلی دووەمی هێرشەکانی بۆ سەر باشووری لوبنان دەست پێ بکاتەوە.

ئەگەرچی گفتوگۆکانی ئەم دواییەی سەید عەباس عێراقچی و شێخ نەعیم قاسم ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا سەبارەت بە ئیمکانی کردنەوەی کۆریدۆری پەیوەندیی بەرخۆدان لە داهاتووی نزیکدا نیشاندەری ناجێگربوونی ڕەوتی گۆڕانکارییەکان لە داهاتوویەکی ناڕوونە و لەمناوە سناریۆی یەکەم بۆ کرانەوەی بۆ کۆریدۆرە هاوکاریی دەسەڵاتدارانی نوێی دیمەشق لەگەڵ بەرەی بەرخۆدان وەک یەکێک لە بەڵێنە ئاراستەکراوەکان لە ڕەوتی هەژدەهەمین خولی دانوستانەکانی ئاستانە لە دۆحەیە و سناریۆی دووەم هەستانەوەی کاکڵە نووستووەکانی بەرخۆدان لە سووریە بە هاوکاریی هەندێک گرووپی وەک هەسەدەیە کە بە سەر بەشێکی خاکی سووریادا زاڵن و دەتوانن ڕێڕەوێک بکەنەوە بۆ گواستنەوەی چەک بەرەو سنوورەکانی لوبنان و بەو پییە جموجۆڵەکانی ئیسرائیل بەرەو باشووری سووریا، نیشاندەری هەوڵی زایۆنییەکان بۆ داخستنی ئەو ڕێڕەوە نوێیەیە.

پێشگری لە سەرهەڵدانی "دیمەشقی بەهێز"

هەڵوێستی بەرپرسانی ڕژیمی زایۆنی چ بەر لە ڕووخانی ڕژیمی ئەسەد و چ پاش ئەو، نیشاندەری لێکدانەوەی پێگەی ژێئۆپۆلیتیکی-مێژوویی سووریا لە دەریای ناوەڕاست لە لایەن تلاڤیڤە. لەناوبردنی لەسەدا ٨٠ی هێزی سەربازیی ئەرتەشی سووریا بە بیانووی پێشگری لە دەستداگرتنی تیرۆریستان بەسەر ئەو جیهازاتە، تەنیا هەوڵێکە بۆ پێشگریی ڕژیمی زایۆنی لە هاتنە سەر کاری دەوڵەتێکی بەهێز و سازبوونی دیمەشقێکی بەتوانا. بەپێی ئەزموون ڕژیمی زایۆنی زۆر حەز بە هاتنی دەوڵەتێکی ئیخوانی لە دراوسێتی خۆی ناکات و لەو ڕووەوە درەنگ و زوو لە ڕێگەی دابەشکاریی سووریا، ملیشیا دژبەرەکان لە پەل دەخات.

هەر بۆیە پێدەچی ئیسرائیل بە هاوکاریی دەوڵەتانی سوننەی نەریتی و لەوان دەوڵەتانی عەرەبی کەنداوی فارس لە دژی باڵی ئیخوانی تورکیا-قەتەری بوەستێت و ڕێخۆشکەر بێت بۆ ڕووخانی ەدوڵەتی ناوەندی دیمەشق و هاتنە سەرکاری دەوڵەتێکی جیاواز.

دابەش‌کردنی سووریا

گیدعون ساعێر وەزیری دەرەوەی ڕژیمی زایۆنی پاش ڕووخانی دەوڵەتی سووریا، ڕاشکاوانە پاڵپشتی ئەو ڕژیمەی بۆ کەمینە کوردی و درۆزییەکان لە باکوورتی دیمەشق ڕاگەیاند و ئەمە نیشان دەدات کە جموجۆڵی ماشینی شەڕی زایۆنییەکان لە باشووری دیمەشق و هەندی پلانی سیاسی-پاگەندەیی لەو ناوچانەدا بە مەبەستی دانەشکاریی سووریایە و هەر لە سەرەتاوە بە دەنەدانی پارێزگاکانی سوەیدا و قەنیترە هەوڵی جیاکردنەوەی ئەو دوو پارێزگا درۆزی‌نشینە دەدات.

ئەگەرچی جۆری پاڵپشتی ئیسرائیل لە کوردەکان جیاوازە و تلاڤیڤ لە ڕکابەری ژێئۆپۆلیتیکی لەگەڵ ئەنقەرە، دەیەوێ پێش بە پێشڕەوی ئەرتەشی تورکیا و هێزە پاڵپشتکراوەکانی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بگرێت و لەمناوە گرووپە کوردەکان لە پیلانی تلاڤیڤدا ئامرزاێکن بۆ کۆنتڕۆڵی جموجۆڵە ناوچەییەکانی ئێران و تورکیا. دیارە درێژەی پاڵپشتی ستراتژیکی ڕژیمی زایۆنی لە هەسەدە و گرووپە کوردییەکان دەتوانی دوو ڕووی هەبێت: یان ئەو هێزانە بە یەکجاری لە شەڕی تورکیادا لەناو دەچن یان هەسەدە هەڵدەستێتەوە و لە ئەنجامدا شوناسی فیدراڵی کوردی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا وەردەگرێت.

News ID 53178

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha