AP ١٤٠٤ خاکەلێوە ٢٤ ١٢:٢٠

یادداشتی تایبەتی "نەجاح محەمەد عەلی"

مەسقەت، تاقی کردنەوەی ترامپ و براوەیی ئێران

مەسقەت، تاقی کردنەوەی ترامپ و براوەیی ئێران

نەجاح محەمەد عەلی شرۆڤەکار و چالاکی سیاسی عێڕاقی لە یادداشتێکدا دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی ئێران و ئەمریکا لە مەسقەتی عومانی لێک داوەتەوە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: نەجاح محەمەد عەلی شرۆڤەکار و چالاکی سیاسی عێراقی، یادداشتێکی تایبەتی لەژێر ناوی مەسقەت تاقی کردنەوەی ترامپ و براوەیی ئێران بۆ گرووپی نێودەوڵەتی هەواڵدەری مێهر ناردووە کە لە خوارەوە دێت.

سەرەڕای بوونی قەیران و تێکەڵ بوونی بەرژەوەندی زلهێزەکان و لێکەوتە بەربڵاوەکانی دوای گەردەلوولی ئەقسا، ئێران وەکوو وڵاتێک کە نایەوێت قەیران دروست بکات بەڵکوو هێزێکی ناوچەییە کە وەکوو لایەنێک کە بڕوا بە خۆبوون و دەسەڵاتی خۆی دەسەپێنێت، دەرکەوتووە. سەرەڕای گەمارۆ و گوشارەکان، ئێران توانیویە هاوکێشەیەک بە پێی سەروەری نەتەوەیی و کەرامەتی مرۆیی سەقامگیر بکات لە هەمان کاتیشدا بە داکۆکی لەسەر دەستخستنی تەکنۆلۆژیا بەتایبەتی لە بواری وزەی ئاشتتیخوازانەی ئەتۆمی پێگەی خۆی بەرز بکاتەوە. لە هەمان چوارچێوەدا، خولی نوێی دانوستانی لە وڵاتی عومان تەنیا وێستگەیەکی دانوستانی ساکار نەبووە بەڵوو خاڵێکی وەرچەرخانی بنەڕەتی دێتە ئەژمار.

ئەوەی کە لە مەسقەت لە ئارادایە، بەس درێژەی دانوستانە ئەتۆمییە پێشووەکان نیە، بەڵکوو تاقی کردنەوەیەکی ڕاستەقینە بۆ جیدی بوونی دۆناڵد ترامپە؛ کەسێک کە دوای چوونە دەرەوەی تاک لایەنە لە ڕێكەوتنی ئەتۆمی 2015 ئێستا هەوڵ دەدات کە لە دەرکەی دەسەڵاتەوە دووبارە بێتەوە سەر کورسی دانوستان. پرسیار ئەوەیە کە ئایا ترامپ بەدوای پێکهێنانی هەمان ڕێكکەوتن بە مەرجەکانی خۆیەتی یان بۆ مامەڵەیەکی شانۆیی بە ئامانجی سەقامگیری ناوچەیی هەوڵ دەدات.

ڕێبەری ئێران وەکوو ڕێگایەک بۆ ڕێگری لە شەڕ ناڕوانێتە دانوستانەکاندا، بەڵکوو ئەوە هەلێکە بۆ سەلماندنی خۆی لە بەرنامەی ئەتۆمی لە چوارچێوەی پەیمانی قەدەغەی پەرەپێدان بە چەکی ئەتۆمی دەزانێت.

زانیاریەکان نیشانی دەدات کە ئامانجی ئەم قۆناغەی دانوستانەکان گەییشتن بە ڕێککەوتنێک بۆ دروست کردنی بەستێن بۆ گفتوگۆی بەربڵاو لە داهاتوویە. ئێران پێی وایە کە مۆڵەتی دوو مانگەی ترامپ کە دیاریی کردووە بۆ پێکهێنانی ڕێککەوتنێک پێچراو بەس نییە؛ مەگەر ترامپ بگەڕێتەوە سەر ڕێكکەوتنە پێشووەکە.

شاراوە نییە کە چوونە دەرەوەی ترامپ لە ڕێكکەوتنی ئەتۆمی تەنیا کشانەوەیەکی سیاسی نەبوو بەڵکوو دەسپێکی سیاسەتی ئەوپەڕی گوشار لەسەر ئێران بوو. بەڵام ئەوەی کە واشنتۆن پێش بینی ندەکردبوو، وەستان و خۆڕاگری ئیران بوو کە نەک نەکشایەوە بەڵكوو بەرنامەی ئەتۆمیەکەشی پەرەپێدا و بە توان و دەسەڵاتێکی زیاترەوە هاتە نێو دانوستانەکان.

ترامپ پێی وایە کە زیاد کردنی هەڕەشەکان بە ناردنی هێز و جووڵەی سەربازی لە ناوچەکە، ئێران بەرەو کشانەوە هان دەدات. بەڵام ئەزموونی نیشانی دەدات کە گوشارەکان هەرچی زیاتر ببێتەوە، ئێران خۆڕاگرتر دەبێتەوە. بۆیە جەختی تاران لەسەر مەرجەکانە بۆ دانوستان نەک دانوستان لەژێر گوشاردا.

زیاد کردنەوەی ئەو ئاڵۆزیانەی کە ترامپ و هاوپەیمانەکانی بەدوایدان، نەک بێ ئەنجامە بەڵکوو هەرەشەیەکە بۆ گشت ناوچەکە. هەر جۆرە سەربزێوییەکی سەربازی لە ئەم دۆخەدا، کارەساتبار دەبێت و هیچکەس دوور نابێت لە شەرارەکانی ئاگرەکەی. هەوڵەکان لە دژی غەززە، لوبنان و سووریاش لە هەمان چوارچێوە واتا پەیدا دەکات؛ چوارچێوەیەک کە تەنیا لە قازانجی پڕۆژەی کورتخایەنە.


ئێران گەییشتووەتە ئەو بڕوایە کە سەقامگیری ناوچەیی بە ڕکابەری تەقەمەنی و سەپاندنی ورە بەدەست نایەت،بەڵکوو بە ڕێز بۆ سەروەری وڵاتەکان و دەستێوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆییان دێتە دی.
لە ئەو ڕوانگەوە، دانوستانەکانی مەسقەت دۆسیەیەکی تەکنیکی نییە بەڵکوو ئاوێنەیەکە لە شەڕێکی گەورەتر لە نێوان کەسانێک کە بەدوای سەپاندنی سیستەمی نێودەوڵەتی نوێ بە پێی دەسەڵاتخوازی و خۆبە زل زانینە و کەسانێک کە بەدوای گەڕاندنەوەی یەکسانی بە پێی مافی نێودەوڵەتی و مافی گەلانن. لێرەدایە کە جیاوازی نێوان روانگەی دانوستانیی ترامپ و ڕوانگەی ئێران لە سەر سەروەری و کەرامەت دەردەکەوێت.

هەڵوێستی ئێران ئامادەیی بۆ ڕێککەوتنێکی دادپەروەرانە، گشتی و بە شێوەی جێبەجێ کردنە. ئێران، بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، پابەندی هەموو ڕێککەوتنە پێشووەکان بووە و ئەوە لایەنی ئەمریکی بووە کە پێشێلی کردووە.

دۆخی ئێستا نیشانی دەدات کە بژاردەی شەڕ بۆ هیچکەسێک دەستکەوتی ستراتیژیکی نابێت، بەڵکوو دەبێتە هۆی تێکدانی یەکگرتوویی نێودەوڵەتی، دروست بوونی بۆشایی ئەمنیەتی و پەرەسەندنی ناسەقامگیری .

جیهان بە نیگەرانییەوە دەڕوانێتە مەسقەت: ئایا ترامپ بڕیاری داوە بەرپرسیارێتی چوونە دەرەوەی بێ هۆکار لە ڕێكکەوتنی پێشوو قبووڵ بکات؟ یان بەدوای سەپاندنی ڕێكکەوتنێکی نوێێە کە تەنیا بەرژەوەندی ئابووریی لەوانە نرخی بازاڕ مسۆگەر بکات، هەرچەند بە بەهای بنەما نێودەوڵەتییەکان؟ وەڵام هێشتا ڕوون نییە. بەڵام ئەوەی کە دیارە ئەوەیە کە ئێران وەکوو پێشتر کە سەلماندوویەتی نە لەسەر سەروەریی خۆی مامەڵە دەکات و نە دەست لە مافە ڕەواکانی دەکێشێت.

بەو پێیە دانوستانەکان لە مەسقەت نەک نیشاندەری براوەیی ئێرانە، بەڵکوو تاقی کردنەوەیەکی ڕاستەقینە بۆ ترامپ دێتە ئەژمار. ئایا ئەو بوێری سیاسی قبووڵ کردنی ڕاستییە نوێیەکانی هەیە؟ یان هەر لە ڕێگای ڕق و سەپاندنی وردەی خۆیەوە داکۆکی دەکات، تا شوێنێک کە چی دیکە پەشیمانی سوودی نابێت؟

News ID 54605

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha