AP ١٤٠٤ خاکەلێوە ١٨ ١٨:٣٢

ئەمریکا لە چی ئێران دەترسێت ؟

ئەمریکا لە چی ئێران دەترسێت ؟

زۆربەی کارناسانی سەربازی لایان وایە کە هۆکاری خۆدزینەوەی ئەمریکا لە ڕاپەڕاندنی هەڕەشە سەربازییەکانی لە دژی ئێران، دەگەڕێتەوە بۆ توانستی باڵای سەربازیی ئێران و ترسی ئەمریکا لە وەڵامی ئێران.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: پال کریگ ڕابێرتس جێگری وەزیری خەزێنەی ئەمریکا لە دەوڵەتی ڕەیگان، لای وایە کە ئیسرائیل ئەمریکا هان دەدا بۆوەی خۆی لە چەنگی وڵاتێکی بەهێزی وەک ئێران ڕزگار بکات و دەڵێ: بەڵام لە ئەنجامدا ئێران بومباهاوێژەکانی بی 52 لەناو دەبات و بە ژمارێکی زۆری مووشەکەوە کۆپاپۆرەکانمان لەناو دەبات و ئەمە شکستێکی شەرمەزارانەیە بۆ ئەمریکا. کەواتە دەبێ بپرسین بۆ گیانی سەربازانی ئەمریکا لە پێناو ئیسرائیلدا بخرێتە مەترسییەوە؟

هاوکات دەیڤید هێرست سەرنووسەری میدل ئیست ئای، هوشدار دەدا کە شەڕ لەگەڵ ئێران پیاسەی ناو پارک نییە و دەڵێ: ئەوە شەڕی بوون و نەبوونە و ئێران هەر چی هەیە بە سەرماندا دەیتەقێنێتەوە. لەو شەڕەدا هەموو وڵاتانی کەنداوی فارس لە ئاگری شەڕەکەدا دەگلێن و دوور نییە ئەم هێرشە ڕێخۆشکەر بێط بۆ چێکرانی بومبای ئەتۆم لە لایەن ئێرانەوە.

هەروەها سکات ڕیتێر ئەفسەری خانەنشینی ئەرتەشی ئەمریکا لای وایە کە شەڕی ئەمریکا لە دژی ئێران پاشهاتێکی وێرانگەر و بەربڵاوی لە سەر ئاسایشی وزەی جیهانی و ئابووریی ئەمریکادا دەبێط و دانییەل دەیڤیس کۆلۆنێلی خانەنشینی ئەرتەش ئەمریکا دەڵێ: پەلامار بۆ سەر ئێران، تاوانی هەیە. ئێران سووریا نییە و واباشترە بە هێرشکردنە سەر ئێران قامک بە کونە زەرگەتەدا نەکەین.

ڕووخانی ئیسرائیل، لەناوچوونی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچە، کوژرانی سەربازانی ئەمریکایی لە ڕۆژئاوای ئاسیا، چێکرانی بومبای ئەتۆمی لە لایەن ئێران، پەرەسەندنی شەڕ بە هەموو ناوچەکەدا، زیانگەیشتن بە بەرژەوەندیی ئەمریکا و هاوپەیمانانی لە ڕۆژئاوای ئاسیا، هەڕەشەی دابین‌کردنی وزەی جیهانی، بەرزبوونەوەی چاوەرواننەکراوی نەوت و ...، بەشێکن لەو پاشهاتە تۆقێنەرانەی کە کارناسانی نێودەوڵەتی وەک پاشهاتی هێرشی سەربازیی ئەمریکا بۆ سەر ئێران ئاماژەیان پێداوە.

بەوەشەوە هەندێک لە کارناسان لایان وایە کە هەڕەشەکانی ترامپ سەبارەت بە پەلاماری بەربڵاوی سەربازی بۆ سەر ئێران، زیاتر ئۆپەراسیۆنێکی دەروونی بۆ تۆقاندنی ئێران و ناچارکردنی بۆ دانیشتنە پای میزی دانوستان بێت. دانوستانێک کە هەر بە گوێرەی ترامپ پێشەکییەکە بۆ چەکدانان و ڕووت‌کردنەوەی ئێران.

News ID 54537

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha