AP ١٤٠٤ خاکەلێوە ٢٤ ١٨:١٠

"الاخبار" لێکی داوە؛

ئەمریکا دەبێ متمانە بە ئێران بدات؛ باسی هێزی مووشەکیی ئێران نییە

ئەمریکا دەبێ متمانە بە ئێران بدات؛ باسی هێزی مووشەکیی ئێران نییە

قبووڵ‌کرانی دانوستانی ناڕاستەوخۆ لە لایەن ئەمریکا و بە جۆرێک تەسیلم‌بوونی لە بەرامبەر ویستی ئێران، بووە هۆی ئەوەی شرۆڤەگەران بڕواننە پێگەی تاران لە دانوستانەکانی عەماندا.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: بەڕیوەچوونی خولی یەکەمی دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە عەمان و بە تایبەت ئامادەبوونی ئێران بەبێ کشانەوەی لە پرێنسیپەکانی و بە پشتئەستووریی هێزەوە لەو دانوستانەدا، سەرنجی زۆربەی کارناسان و شرۆڤەگەرانی عەرەبی و ڕۆژاوایی بۆ لای خۆی ڕاکیشا.

ڕۆژنامەی "الاخبار" بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک لەوبارەیەوە نووسی: ئەمریکا دەزانێ کە گوشارە بێ‌پلانەکان ڕەنگە ببێتە هۆی ناکۆکیی بەربڵاوی ناوچەیی و بە ئاوڕدانەوە لە توانستی وەڵامدانەوەی ئێران بە هەر دەستدرێژییەک، هەر بۆیە ڕازی بە دانوستانی ناڕاستەوخۆ لە قۆناغی یەکەمدا بوو.

واشنتۆن زۆر باش ئاگاداری تێچووی بەرزی هەر جۆرە شەرئاژۆییەک لە ناوچەیە و هاوکات ئەگەرچی ئێران متمانەی بە دەوڵەتی ئەمریکا نییە، بەڵام هەوڵ دەدا پێگەی ناوچەیی و کاریگەریی ستراتژیک و نیزامی ئیسلامی خۆی بپارێزێت.

هەروەها ئێران بە دوای باشترکردنی هەلومەرجی ئابووریی خۆی لە سای گەمارۆگەلی دژی وڵاتەکەیەتی و تاران لای وایە کە دانوستانەکان هەلێکی باشە بۆ باشترکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی، بەبێ پاشەکشێی لە بنەما شۆڕشی و ئایدیۆلۆژییەکانی.

ئێران لە سیاسەتی دەرەوەیی چەندین تایبەتمەندی و بنەمای تۆکمەی هەیە کە کردوویانەتە ئەکتەرێکی تەوەرین لە دانوستانەکاندا، کە بریتین لە: 1. پێگەی ژێئۆپۆلیتیک و ستراتژیی وڵاتی ئێران کە کاریگەرییەکی بەرچاوی لە سەر سیاسەتی دەرەوەیی بە شێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆوە هەیە. 2. بوونی سەرچاوەگەلی ئابووریی جۆراوجۆر و دەوڵەمەندی وەک نەوت و گاز و سەرمایە کانگاییەکانی تر کە لە ڕوانگەی جیهانیدا سەرچاوەی ژیان و ستراژیین. 3. هۆکارە نامادییە کاریگەرەکان لە دیاری‌کردنی سیستەمی سیاسی ئێران و پەیوەندییە سیاسییەکانی ئەو وڵاتە و لەوان یەکگرتوویی ناوخۆیی و تۆڕی هاوپەیمانانی ناوچەیی. ٤. ئەزموونی چەند ساڵەی دانوستانە درێژخایەنەکانی ئێران، بۆتە هۆی شارەزایی ئەو وڵاتە لە بواری چەنەلێدان و ململانێ لە سەر پرسە جۆراوجۆرەکان و سیواکردنەوەی دۆسیە جۆراوجۆرەکانی لە یەکتر.

ئامادەبوونی ئێران لە سەر میزی دانوستان بە مانای دەستهەڵگرتنی ئەو وڵاتە لە پلانی ناوڤۆکیی ئاشتی‌خوازانە یان پرسی مووشەکیی یان هاوڕێیانی ناوچەیی نییە. پاڵپشتی لە ئامانجی فەلەستین و بزووتنەوە بەرخۆدانییەکانی لوبنان، فەلەستین و عێراق بەشێکی بنەمایی لە ستراتژیی ئەو وڵاتە دینە ئەژمار.

لەو سۆنگەوە ئامریکا باش دەزانێت کە پێویستە متمانەی لەدەستچووە بە ئێران بداتەوە و ئێرانیش جەخت لەو خاڵە دەکات کە دانوستان لە سەر پلانی ناڤۆکیی ئەو وڵاتە دەکرێت و نەک لە سەر پلانی مووشەکیی کە پرسێکی ناوخۆیی و هاوپەیوەند بە ئاسایشی نیشتمانییە.

News ID 54614

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha