AP ١٤٠٤ خاکەلێوە ٢٢ ٠٧:٥٤

شرۆڤەکارێکی عەرەب بۆ مێهر:

ترامپ لە هەمبەر ئێراندا دوو سناریۆی لەبەردەمە

ترامپ لە هەمبەر ئێراندا دوو سناریۆی لەبەردەمە

شرۆڤەکارێکی پرسە نێودەوڵەتییەکان بە ئاماژە بە بەردەوامیی هەڕەشەکانی ئەمریکا هەر لە سەرەتای شۆڕشی ئیسلامی، وتی: ئێران هەرگیز تەسلیمی ئەو گوشارانە نابێت و بەوەشەوە ئامادەیی خۆی بۆ دانوستانەکانی ڕاگەیاندووە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: دوکتۆر تەلال عەتریسی مامۆستای زانستە کۆمەڵایەتییەکان و توێژەری پرسە ناوچەییەکان لە لێدوانێک بۆ هەواڵنێری مێهر، سەبارەت بە بەرزبوونەوەی هەڕەشەکانی ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی دژی ئێران و دەرئەنجامی ئەو هەڕەشانە، وتی: ئەم هەڕەشانەی ئەمریکا هەر لە سەرەتای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی بووە و ئەگەرچی ڕەنگی سەربازیی بەخۆوە نەگرتووە، بە شێوەی گەمارۆ خۆی نیشان داوە و لە هەموو ئەو ماوەدا هەلسوکەوتی سەرۆکان و دەوڵەتانی ئەمریکا بە هەندێک جیاوازییەوە وەک یەک بووە

ناوبراو بە ئاماژە بە هەندێک جیاوازی لە هەڵوێستی دووقاتەی دۆناڵد ترامپ لە پێناو پاڵپشتی‌کردنی لە خەونی "ڕۆژهەڵاتی ناوێنی نوێ"ی بنیامین نتانیاهۆ، کە هاوکات پەیام‌ناردن بۆ دانوستان، هەڕەشەی مووشەکباران لە ئێران دەکات، ڕایگەیاند: ئەمریکا هەمبەر بە ئێران دوو سناریۆی لەبەرە، یەکەمیان دانوستان سەر بگرێت و بەپێی ئەوەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا تەنیا چاوی لە بەرژەوەندی و دەسکەوتی ماڵییە، سناریۆیەکی شیمانەیی‌ترە، و دووەمیان بژێرەی شەڕە کە بۆ هەموو لایەنەکان تێچوویەکی زۆری دەبێ و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوین لە ئاگر دەگلێت و زیانی زۆە قورسی ماددی و ئابووریی بەدواوە دەبێت. بۆیە ترامپ ناچارە لە هەڵبژاردنی بژێرەی یەکەمیان.

ئەم شرۆڤەکارە عەرەبە سەبارەت بە هۆکارەکانی ڕەت‌کردنەوەی داواکارییەکانی ترامپ لە لایەن بەرپرسانی ئێرانیی، ڕوونی کردەوە: وەڵامی ئێڕان بە نامەی ئەمریکا تەواو ڕوون و ئاشکرا بوو و ئێران هەر لە یەکەم هەنگاودا کاردانەوەی نیشان دا بە دژایەتی و هەڕەشە و گوشارخستنە سەر تاران بۆ دانوستان. چونکە ئێرانییەکان هەرەشە لە هەر لایەکەوە بێت، ڕەتی دەکەنەوە. بەوەشەوە ئێران بە پشتبەستن بە واقعی سیاسی و ئەو شتەی ڕێبەری ئێران ناوی "هێربوونەوەی قارەمانانە"یان لێ ناوە، هەنگاویان ناوەتە گۆڕەپانی دانوستان و هەر لە سەرەتاوە جەختیان لە دوو مەرج کرد کە یەکەم توانستی سەربازی و مووشەکی ئێران باڵی بەرگری و هێزی ئێرانە و دووەم ئێران لە هاوپەیمانانی ناوچەیی خۆی ناکشێتەوە. و ئەمە نیشاندەری ئامادەیی ئێران بۆ ئیدارەکردنی مەیدان و ناچارکردنی ترامپ لە پاشگەزبوونەوەی لە بژێرەی شەڕە.

تەلال عەتریسی هەروەها سەبارەت بە جیاوازیی دانوستانی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ، وتیشی: ئەگەرچی ڕەنگە لە داهاتوودا دانوستانی ڕاستەوخۆ لە نێوان ئەو دوو لایەدا ئەنجام بدرێت، بەڵام لە ئێستادا ئێران بە هەڵبژاردنی دانوستانی ناڕاستەوخۆ نیشانی دا کە هیچ پەلەیەکی بۆ هەڤیازی‌دان بە لایەنە بەرامبەرەکان نییە و ئەنجامدانی دانوستانی ڕاستەوخۆ پێویستی بە کات و متمانەسازی و ناسینی بەرامبەر و ڕاستگۆیی ئەمریکاییەکان لە دانوستانەکانە.

ناوبراو هەروەها سەبارەت بە پاشهاتی هەڕەشەی شەڕ و لێهاتوویی ئێران بۆ بەرەنگاربوونەوەی دوژمنان، ڕاشیگەیاند: هەلومەرجی ئێستاکەی سووریا و تێوەگلانی لە یاریی تورکیا و زایۆنی، سەرەڕای شەڕە ناوخۆییەکانی لەگەڵ کورد و درۆزی و نیگەرانییەکانی عێراق و ئۆردۆن لەوبارەیەوە، سەلمێنەری ئەو ڕاستییەیە کە ناوچە چیتر هەڵگری کردنەوەی بەرەیەکی دیکەی شەڕ نییە. بەوەشەوە ڕژیمی زایۆنی پاش لاوازکردنی بەرەی بەرخۆدان لە لوبنان بە دوای پەرەدان بە پێگەی ستراتژیکیەتی و پێی‌ وایە دەتوانێ ئێران بە سەرلقی بەرخۆدانی ناوچە تێک بشکێنێت و بە بیانووی پرسی ئەتۆمی و بە هاوکاریی ئەمریکا، تاران لە هاوکێشەی هێزی ناوچەدا بخەن. بەڵام هەڕەشە شتێکە و ڕاپەڕاندنەکەی شتێکی تر. شکستی ئێران لە سووریا بەو مانا نییە کە ئێران لاواز بووە، بەڵکوو ئێران تەنیا باڵێکی دەرەکی خۆی لەدەست داوە و لە ئاستی هێزی ناوخۆییدا هێشتاش لە ئاستی ڕابردوویەتی و تەنانەت ڕەهەندی زیاتری لە هێزی چەک و چەکەمەنی و مووشەکی و تەکنیکیی خۆی ڕوونوێنی کردووە.

ئەو شرۆڤەکارە سەبارەت بە پێشبینیی ئەنجامی دانوستانەکان یان قبووڵ‌کردنی دانوستانی ناڕاستەوخۆ لە لایەن ئەمریکاوە، ڕوونی کردەوە: گومانێک لەوەدا نییە کە ترامپ پەیام ئێران بۆ دانوستانی ناڕاستەوخۆ قبووڵ دەکات و لە ئەگەری قبووڵ‌كردنی ئەو کارە، هەنگاوێکی بۆ دواوە هەڵگرتووە و ناچارە لە زۆرویستیی خۆی هەمبەر بە ئێران پاشگەز بێتەوە و دیارە ئەمە بابەتە کاریگەر دەبێط لە سیاسەتەکانی ترامپ هەمبەر بە جیهان و ناوچە.

تەلال عەتریسی لە کۆتاییدا سەبارەت بە هەڵوێستی وڵاتانی دراوسێ و ترسیان لە هەڵگیرسانی شەڕی نێوان ئێران و ئەمریکا، جەختی کرد: دیارە ئەو وڵاتانە لە دوو سۆنگەوە خۆیان لە مەترسیدا دەبینن. چونکە یەکەم ئەگەر شەڕێک هەڵگیرسێت، ئەوا ڕژیمی زایۆنی لەو شەڕە دەگلێت و لە لایەکی ترەوە، تاران پێشتر بە دراوسێکانی ڕاگەیاندووە کە لە بنکەی سەربازی و هەرێمی ئاسمانیان بۆ پەلاماردانی ئێران کەڵک‌وەرگیرێت، ئەوا ئەو وڵاتانە بە هاوبەشی دەستدرێژی دادەنرێن و دەکەونە بەر هێرشی ئێران. بۆیە بۆ ئەو وڵاتانە باشتر وایە کە بە ناوبژیگەرییان، داوا لە ئەمریکا بکەن، بە ئاراستەی دانوستاندا بڕوات و خۆ لە شەڕ ببوێرێت.

News ID 54571

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha