AP ١٤٠٤ خاکەلێوە ٢٧ ٠٧:١٠

یەکمایەتی ئێران لابردنی گەمارۆکانە/ بڕیاری دەسەڵات بۆ دانوستان؛ هەوڵێکی زیرەکانە بوو

یەکمایەتی ئێران لابردنی گەمارۆکانە/ بڕیاری دەسەڵات بۆ دانوستان؛ هەوڵێکی زیرەکانە بوو

کارناسی پرسەکانی ئەمریکا بە ئاماژە بە ئەوەی کە بۆ تاران لە دانوستانەکانەکانی داهاتوو، لابردنی گەمارۆکان یەکمایەتی هەیە، وتی: سەرمایەدانەرییە ئابوورییەکانی ئەمریکا لە ئێران کێشەکانی پێوەندی دوولایەنەکە کەم دەکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خولی دووهەمی دانوستانە فەرمی و ناڕاستەوخۆکانی ئێران و ئەمریکا لە حاڵێکدا شەممەی هەفتەی داهاتوو و بە ناوبژیوانی عومان ئەنجام دەدرێت کە بە کۆتایی خولی یەکەمی و لێکدانەوەکان ئەرێنی راگەیێندراوە، گومانەکان سەبارەت بە ئەنجامی گفتوگۆکان لە خولی دووهەم و ئەوەی کە دوولایەنەکە بەدوای دەستخستنین، لەلایەن مێدیاکارەکان و بەرپرسانی وڵاتانی جیاوازەوە سەرەنجی پێدراوە.

عەلی بیگدلی کارناسی پرسەکانی ئەمریکا و ئەورووپا و مامۆستای پێوەندی نێودەوڵەتی زانکۆ سەبارەت بە گفتوگۆکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە خولی یەکەمی دانوستان دەڵێت: پێداوسیتییە دیپلۆماتیکەکان ئاوایە کە پێش لە گفتوگۆی فەرمی دوولایەنەکە گفتوگۆی شاراوەیان هەبێت کە وادایارە لە ئەم دانوستانانەش هەر وا بووە و چوارچێوەی دیدار و گفتوگۆکان دیاری کراوە.


ناوبراو بە ئاماژە بە رەزامەندی دوولایەنەکە لە خولی یەکەمی دانوستانەکان پێش بینی کرد: لەوانەیە لە کۆبوونەوەکانی داهاتوو دانوستانی ڕاستەوخۆش ببینین و ئێرانیش بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئۆرانیۆمی پیتێندراوی خۆی لە ژێر چاوەدێری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بگوازێتەوە بۆ وڵاتێکی دیکە.


کارناسی پرسەکانی ئەمریکا، دانوستانەکانی هەوڵێکی زیرەکانە لە دۆخی ئێستای ناوچەکە و هەروەها دۆخی ئابووری ئیران وەسف کرد و وتی: بە پێی گۆڕانکارییە ژێئۆپۆلیتیکییەکان لە ناوچەکە و هەوڵ بۆ پەراویز خستنی سیاسی و بەستەڵەک کردنی ئابووری ئیران، دانوستان بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان هەوڵێکی چاک وەسف کرد.

بیگدلی دانوستانەکانی خولی دووهەمی پڕ دەستکەوتتر پێش بینی کرد و سەبارەت بە خولەکانی داهاتووی دانوستانەکان و خواستی دوولایەنەکان وتی: ئەمریکا پێش لە دەسپێکی دانوستانەکان بەتەما بوو کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە سێ بواری مووشەکی، ئەتۆمی و چالاکی ناوچەیی بخاتە ژیر گوشارەوە.

سەرمایەدانەری ئابووری زۆربەی کێشەکان لەناو دەبات

مامۆستای پێوەندییە نێودەوڵەتیەکانی زانکۆ سەبارەت بە ئەگەری سەرمایەدانەرییەکانی ئەمریکا لە ئابووری ئێرانیش وتی: سەرمایەدانەری دەرەکی لە ئێران کاتێک مومکینە کە لەمپەرە ئابوورییەکانی دەوڵەت و فەرمانەکان لە سەر ڕێگاکە هەڵبگیردرێت و شێوەی بەڕێوەبردنی پێکهاتە ئابوورییەکان ڕوون بکرێتەوە. لە ئەو حاڵەتەدا هەم ئەمریکا و هەم ئەورووپا بەدوای سەرمایەدانەری لە ئێران دەبن و وادایرە ئامانجی سەرۆک کۆماری ئەمریکاش لە ئەم ماوەیەدا داکۆکی لەسەر پرسە ئابوورییەکانە.

ناوبراو سەبارەت بە ماوەی بەئەنجام گەییشتنی دانوستانەکانیش وتی: ماوەی بە ئەنجام گەییشتنی دانوستانەکان پێوەندی راستەوخۆی لەگەڵ وەڵامەکان، چاوەروانییەکان و خواستەکانی دوولایەنەکە هەیە و وادیارە لانیکەم تیا نیوەی پووشپەڕ درێژەی هەبێت.

News ID 54639

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha