AP ١٤٠٤ خاکەلێوە ٨ ٠٩:٤٣

ناسر ئەبوو شەریف بۆ مێهر:

ڕۆژی قودس پڕۆژەیەک بۆ مرۆڤایەتی و دەرفەتێک بۆ یەکگرتووییە

ڕۆژی قودس پڕۆژەیەک بۆ مرۆڤایەتی و دەرفەتێک بۆ یەکگرتووییە

نوێنەری بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی فەلەستین لە تاران وتی: ڕۆژی قودس، هەلێک بۆ پێکهێنانی یەکگرتووییە. ئۆمەتی ئیسلامی لە ئەو ڕۆژەدا لەگەڵ خودا سەبارەت بە پرسی فەلەستین پەیمان نوێ دەکەنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: ناسر ئەبوو شەریف نوێنەری بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی فەلەستین لە تاران سەبارەت بە ڕۆژی قودس وتی: بێ گومان ڕۆژی قودسی ئەمساڵ بە پێێ دۆخی پێچراوی ناوچەکە و جیهان، پاگەندەکانی ئیسرائیل و بەدەسەڵات گەییشتنی ترامپ تایبەتمەندی زۆری هەیە.



ناوبراو زیادی کرد: بە هاتنە سەردەسەڵاتی ترامپ هەموو جۆرە پێشێل کردنێکی یاسا نێودەوڵەتییەکان دەبنین و هەموو پڕۆژەکان بۆ پاڵپشتی لە ئیسرائیل دەچێتە پێشەوە.

بە وتەی ناوبراو، ڕۆژی قودسی ئەمساڵ هەلێکە بۆ یەکگرتنی سەرجەم هەوڵەکان لەسەر پرسی فەلەستین. ڕوانگەکان ئەبێ بەرەو لای قودس هەڵبگەڕێتەوە. هاوکات لەگەڵ هاتنە سەر دەسەڵاتی ترامپ پەرتەوازەیی دەنگی وڵاتانی عەرەبیش دەبینین کە هەندێکیان نەک سووکن بەڵکوو نیسبەت بە پرسی فەلەستین خەیانەتکارن.


ناسر ئەبوو شەرید هەروەها زیادی کرد: ئیمام خومەینی بە ناولێنانی ڕۆژی جیهانی قودس، پڕۆژەیەکی ئیسلامی پێشکەشی مرۆڤایەتی کرد. داهێنانی ئیمام بۆ ناولێنانی ڕۆژی جیهانی قودس بووە هۆی پێکهاتنی بەرەی بەرخۆدان. پرسی قودس پرسێکی گرینگی سیاسی و ستراتیژیکە کە دەتوانێت هەمووان یەکگرتوو بکاتەوە. قودس جوگرافیایەکی ئاسایی نییە بەڵکووو ڕووگەی یەکەمی موسڵمانانە.



News ID 54422

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha