AP ١٤٠٤ خاکەلێوە ٢٦ ١٨:١٦

بێدەنگی مسکۆ بە پاگەندەی گواسترانەوەی ئۆرانیۆمی ئێران بۆ ڕووسیا

بێدەنگی مسکۆ بە پاگەندەی گواسترانەوەی ئۆرانیۆمی ئێران بۆ ڕووسیا

کرملین هەمبەر بە پاگەندەی گاردییەن سەبارەب بە گواسترانەوەی ئۆرانیۆمی پیتاندراوی ئێران بۆ ڕووسیا وەک بەشێک لە شیمانەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران و ئەمریکا، هیچ هەڵوێستێکی نەنواند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی ڕۆیتێرز، دیمیتری پێسکوف، وتەبێژی کەرملین ئەوڕۆ سێ‌شەممە لە وەڵامی پرسیار لە ئەگەری گواسترانەوەی خەزێنەی ئۆرانیۆمی پیتاندراوی ئێران بۆ مسکۆ وەک بەشێک لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی شیمانەیی ئێران و ئەمریکا لە داهاتوودا، وتی: من هیچ وەڵامێک بەو پرسیارەی ئێوە نادەمەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە پێشتر گاردییەن لە ڕاپۆرتێکدا ئیدعای کردبوو کە چاوەرەوانی دەکرێت تاران پێشنیاری گواستنەوەی خەزێنەی ئۆرانیۆمی پیتاندراوی خۆی بۆ وڵاتێکی سێهەمی وەک ڕووسیا، وەک بەشێک لە ڕێککەوتنی لەگەڵ واشنتۆن، ڕەت بکاتەوە.

News ID 54637

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha