AP ١٤٠٤ خاکەلێوە ٢٦ ١٩:٥٧

ئێکۆنۆمیست ئاشکرای کرد:

ترامپ کێشەی لەگەڵ پیتاندنی ئۆرانیۆم لە ئێران نییە

ترامپ کێشەی لەگەڵ پیتاندنی ئۆرانیۆم لە ئێران نییە

هەواڵنێری ڕۆژنامەی ئێکۆنۆمیست بە ئاماژە بە لێدوانەکانی ئەمدواییەی ڕاسپاردەی تایبەتی سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە پرسی ئەتۆمی ئێران و ئاستی پیتاندنی، نووسی کە سەرۆک کۆماری ئەمریکا کێشەی لەگەڵ ڕێککەوتنێکی وەک بەرجام نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆرگ کارلسترۆم هەواڵنێری ئێکۆنۆمیست بە بڵاوکردنەوەی لێدوانەکانی ستیڤ ویتکاف، ڕاسپاردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێران، نووسی: دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا کێشەی نییە لەگەڵ ڕێککەوتنێک کە مۆڵەتی پیتاندن بە ئێران بدات.

ئەم هەواڵنێرە زیادیشی کرد: ئێمە پێشتر دەمانزانی ترامپ پێداگر نییە لە سەر مۆدێلی لیبی، بەڵام پێدەچێ کە ئەو کێشەی نەبێ لەگەڵ ڕێککەوتنێک کە مۆڵەتی پیتاندن بە ئێران دەدات. کەواتە ئەو لە بنەڕەتدا بە دوای ڕێککەوتنێک لە چەشنی بەرجامە؛ ڕێککەوتنێک کە پیتاندنی سنووردار دەکرێت، بەڵام قەدەغەی نەدەکرد.

News ID 54638

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha