بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ئێران ڕایگەیاند: "دەبێت لە دانیشتنی دانوستاندا بیروڕای ڕاستەقینەی ئەمریکییەکان بزانین. ئەگەر هەڵوێستی بنیاتنەریان هەبێت، ئەگەری گەیشتن بە ڕێککەوتن لە چوارچێوەیەکدا هەیە. بە پێچەوانەوە، بە هەڵوێستی دژبەیەک لە نێوانیاندا، ڕێککەوتنێک لە دەست دەرچووە".
ئاماژەی بەوەشکرد: لەم ماوەیەدا شایەتحاڵی هەڵوێستی دژبەیەک بووین لەلایەن ویتکافەوە کە بەچەند شێوازێک قسەی کردووە و ئەم بابەتە لەسەر مێزی دانوستان ڕوون دەبێتەوە و هەڵوێستە ڕاستەقینەکانیان ئاشکرا دەبێت.
عێراقچی ئاماژەی بەوەدا: مەبەست لە گەشتەکە بۆ ڕووسیا گەیاندنی پەیامی نووسراوی ڕێبەری ئێران بە پووتینە، کە لە میانی دیدارێکدا لەگەڵ پووتین دەگەیەنرێت.
Your Comment