ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: پرسی ئازادی قودس لە یەکمایەتییەکانی سیاسەتی دەرەوەی ئیمام خومەینی بوو. ئیمام لە ساڵی 1341 ەوە پرسی قودسی زیاتر بەلاوە گرینگ بووەوە و هەمیشە سەبارەت بە ئەو پرسە بە ئاشکرا هەڵوێستی دەنواند. هەڵوێستی ئیمام سەبارەت بە قودس لە دۆخێکدا بوو کە ئیسرائیل هەوڵی دەدا پرسی فەلەستین و قودس سنووردار بە جیهانی عەرەب بکاتەوە.
ئیمام خومەینی بۆ یەکگرتوویی موسڵمانانی جیهان لە پاڵپشتی لە خەڵکی فەلەستین و ئازادی قودس لە 16 ی گەلاوێژی 1358 بەرانبەر بە 13 ڕەمەزانی 1399 ی مانگی، لە پەیامێکدا بۆ موسڵمانانی ئێران و جیهان، دوایین هەینی مانگی ڕەمەزانی ڕۆژی قودس ڕاگەیاند. داهێنانی ئیمام بۆ ڕاگەیاندنی ڕۆژی قودس، خەڵکی فەلەستینی بە پشتیوانی موسڵمانانی جیهان لێیانەوە دڵگەرم کرد و بە ئازاد بوونی قودس هیوای بەخشی. ڕۆژی جیهانی قودس بووە هۆی ئەوەی کە پرسی فەلەستین لە پرسێکی خێڵەکییەوە ببێتە پرسێکی ئیسلامی.
بەم حاڵەوە، ڕۆژی قودسی ئەمساڵ کە بە پێی ئۆپراسیۆنی زریانی ئەقسا، ڕێكکەوتنی ئاگربڕ لە غەززە، هێنانە ئارای گەڵاڵەی کۆچی زۆرەملێ فەلەستینییەکان لەلایەن ترامپەوە و هەستانەوەی خەڵکی ئەمریکا و وڵاتانی جیاوازی ئەورووپی لە دژی وڵاتانی پاڵپشتی کۆمەڵکوژی غەززە گرینگایەتی تایبەتی هەیە.
لە هەمان پێوەندیدا هەواڵنێری گرووپی نێودەوڵەتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لەگەڵ دکتۆر فراس ئەلیاسر ئەندامی دەستەی سیاسی بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی نوجەبا گفتوگۆیەکی ئەنجام داوە کە لە خوارەوە دێت:
فەلسەفەی ڕۆژی قودس لە ڕوانگەی ئێوەوە چییە و چ ڕۆڵێکی لە بەرەوپێش بردنی ئامانجەکانی فەلەستین هەبووە؟
ڕۆژی قودس لەسەر بنەمای پرسی بیر و بڕوا دانراوە کە ئیمام خومەینی ئیمای پێبوو. لامکەی ئەو ڕوانگەیە، خوێندنەوەیەکی قووڵ لە گۆڕانکاریی مێژوویی و کۆمەڵایەتی لە درێژایی مێژوو بوو و بە پێی بنەمای فیقهی و بیر و بڕوا کە ئیمام داینا، بینا نراوە. بە پێی ئەو بڕوایە، قودس بەشێکی بنەڕەتی لە ئۆمەتی ئیسلامی و هزری مێژوویی موسڵمانانە. لە ئەو کاتەدا ئیمام بە بانگهێشت کردنی موسڵمانان بۆ بەرزڕاگرتنی ڕۆژی قودس، گیانی تازەی بەخشیە پرسی فەلەستین ؛ پرسێک کە بە هۆی لاوازی وڵااتنی عەرەبییەوە خەریک بوو لەبیر دەچووەوە.
ئیمام خومەینی لە خولقاندنی جوگرافیای بەرخۆدان چ ڕۆڵێکی هەبوو؟
پێش لە ئیمام هێچ هێزێکی ڕێکخراو کە خاوەن ڕوانگەیەکی ڕوون بێت، لە ناوچەکە نەبوو. شۆڕشی ئیسلامی هەموو هاوکێشەکانی جیهانی گۆڕی. لە لێکدانەوەکانی سیستەمی جیهانیدا پێش بینی نەکرابوو کە جوگرافیای بەرخۆدان بە ئەم شێوە بەربڵاو و بە ئەم ئاستە لە ڕێکخراوی و یەکگرتوویی پێش بکەوێت. بێدارییەکی گەورە لە ناوچەکە ڕووی دا و پیلانەکانی ئەمریکا هەموویان بۆ خەڵک ئاشکرا بوو.
ڕێورەسمی ڕۆژی جیهانی قودسی ئەمساڵ لە دۆخێكدا بەڕێوە دەچێت کە ترامپ گەڵاڵەی کۆچی زۆرەملێ فەلەستینییەکانی هێناوەتە ئاراوە. بەڕێوەچوونی ڕۆژی قودس لە ئاوەها دۆخێکدا چ گرینگایەتییەکی بۆ بەرەی بەرخۆدان هەیە؟
دوای ئۆپراسیۆنی زریانی ئەقسا و بەرخۆدانی گەورەی بەرخۆدان، چی دیکە لەناوبردنی پرسی فەلەستین بەم ئاسانییە کە ترامپ باسی دەکات بوونی نییە. ئەمریکا هەوڵ دەدات تا پرسی فەلەستین لە ڕێگای مێدیاکانەوە بچووک نیشان بدات، چونکوو توانی لەناوبردن یان لاواز کردنەوەی بەرخۆدانی فەلەستینی نییە. ئەوەش کە ترامپ هێناویەتە ئاراوە، هەوڵێکە بۆ گوشار لە سەر بەرخۆدانی فەلەستین بەڵام هەموو جیهان دەزانێت کە دۆخەکە دژوار بووەتەوە. ئەوان هەموو زۆری خۆیان نواند بەڵام هەر نەیانتوانی بەرخۆدانی فەلەستین لەناو ببەن. ڕۆژی قودس دێت و بەرخۆدان لە بانترین ئاستدا ئەو ڕۆژی پیرۆز دەکات.
گۆڕانکارییەکانی داهاتوو بەتایبەتی دۆخی حەشدی شەعبی لە دەوڵەتی ترامپ چۆن دەبێت؟
حەشدی شەعبی ئێستا هێزێکی بیر و بڕوایی و ڕێکوپێک لە چوارچێوەی یاسا گشتییەکان و دەستووری عێراقە کە توانایی زۆری هەیە. هەروەها حەشدی شەعبی ئێستا وەکوو لایەنێکی دەسەڵاتی گرینگ لە عێراق و ناوچەکە لە ئارادایە. ئەمریکا بەردەوام هەوڵی داوە کە حەشدی شەعبی لاواز بکاتەوە یان هەڵیبوەشێنێتەوە، بەڵام ورەی خەڵک، هێزەکانی بەرخۆدان و مەرجەعیەتی دینی ڕێگریان کردووە لە ئەو پرسە. بەڵێ ترامپ هەوڵ دەدات بە گوشاری ئابووری و سیاسی عێراق ناچار بکات بە قبووڵ کردنی خواستەکانی خۆی بەڵام ئەوانە ناتوانن کاریگەری بکەن لەسەر ڕۆحی شۆڕشگێڕانەی عێراق چونکوو ئیمکاناتی هێزە عێڕاقییەکان لە باشترین حاڵەتدایە. ئەمریکاش دەزانێت ئەبێ بە وشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ بەرخۆدانی عێراق بکات چونکوو بنکەکانی مەترسیان لەسەرە.
Your Comment