بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەزڵۆم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەکانی هەسەدە لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا بۆ یەکەم جار ڕاشکاوانە دوو کێشەی بنەڕەتی لەگەڵ دەوڵەتی دیمەشقی ئاشكرا کرد: یەکێکی دژایەتی ناوبراو لەگەڵ سنووردار کردنەوەی ڕۆڵی هەسەدە بە ناوچە کوردنشینەکان و و وەلانانی عەرەبەکان لە هاوکێشەکانی هەسەدە و ئەوی دیکە کێشە لەسەر کاتی تەڤل بوونی هێزەکانی هەسەدە لە پێکهاتەی سەربازی حکومەتی سووریا.
بو پێی نووسراوی دراو مێدیا، مەزڵۆم کۆبانێ فەرماندەی هێزەکانی هەسەدە لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا ئاماژە دەکاتە سەر خاڵە کێشە لەسەرەکانی نێوان هێزە کوردییەکان و دەوڵەتی دیمەشق و دەڵێت: یەکێک لە پرسە سەرەکییەکان لە گفتوگۆکانی نێوان دیمەشق و هەسەدە ئەوە بووە کە لایەنی سووری ویستوویە تەنیا سەبارەت بە کوردەکان گفتوگۆ بکەن و عەرەبەکان وەلا بنێن.
دیمەشق لە ئەو بارەوە داوای لە هێزەکانی هەسەدە کردووە کە لە کاروباری عەرەبەکانی ناوچەی ڕۆژاوای فرات کە زۆرینەی دانیشتووانی ناوچەکە پێک دەهێنن و بەشێکی زۆر لە ئەندامانی هێزەکانی هەسەدەن و بەرپرسیارێتی بەڕێوەبەرایەتی ناوچەکانی خۆیان لە چوارچێوەی بەڕیوەبەرایەتی خۆسەریان لە ئەستۆیە، دەستێوەردان نەکەن و هەسەدە تەنیا لە بواری کوردەکان چالاکی بکات؛ بابەتێک کە ڕاشکاوانە لەلایەن فەرماندەی هەسەدەوە ڕەت کراوەتەوە.
خاڵی کێشەلەسەر دووهەم دەگەڕێتەوە بۆ کاتی پێویست بۆ تێکەل بوونی تەواوی هێزەکانی هەسەدە لە وەزارەتی بەرگری سووریا، بە وتەی کۆبانێ بۆ ئەو ڕەوتە ڕلانیکەم دوو ساڵ کاتیان ]ێویستە لە حاڵێکدا کە دەوڵەت یدیمەشق تا کۆتایی ئەمساڵ ئەو ڕەوتە کۆتایی بێت.
دوو کێشەی سەرەکی هەسەدە و حکومەتی دیمەشق؛ کۆبانێ داواکاری جۆلانی ڕەت کردەوە

مەزڵۆم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هەسەدە بۆ یەکەم جار دوو کێشەی بنەڕەتی لەگەڵ حکومەتی دیمەشقی ئاشكرا کرد: یەکێکی دژایەتی ناوبراو لەگەڵ سنووردار کردنەوەی ڕۆڵی هەسەدە بە ناوچە کوردنشینەکان و ئەوی دیکە کێشە لەسەر کاتی تەڤل بوونی هێزەکانی هەسەدە لە پێکهاتەی سەربازی حکومەتی سووریا.
News ID 54644
Your Comment